50
شەرقولئەوسەت
- مەترسى هەیە قوربانیانى بومەلەرزەکەى تورکیا و سوریا ژمارەى پێوانەیی تۆماربکات
- زێلێنسکى بۆ سەرکردەکانى ئەوروپا: ئێمە بەرگریی لە ئێوە دەکەین
- ئەمساڵ سعودییە پێشوازى لە 33 هەزار حاجى عێراقى دەکات
قودسى عەرەبى
- هاوڵاتیان رژێمى سوریا بە “دزینى” هاوکارییە نێودەوڵەتییەکانى بومەلەرزەکە تۆمەتبار دەکەن
- بەڕێوەبەرى بەرگریی شارستانى: هیچ هاوکارییەک نەگەیشتووەتە ناوچەکانى ئۆپۆزسیۆنى سوریا
- ژمارەى ئەو فەڵەستینیانەى بەهۆى بومەلەرزەوە لە تورکیا و سوریا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 73 کەس
عەرەب
- روسیا هەوڵدەدات بۆشایی رۆژئاوا لە ئەفریقیا پڕبکاتەوە و وەڵامى داواکاریی ئەفریقییەکان دەداتەوە
- میرى قەتەر دەیەوێت یانەى مانچستەر یونایتد بە 4.5 ملیار پاوەند بکڕێت، بەڵام خاوەنى ئێستاى یانەکە داواى 6 ملیار دەکات
- حکومەتى ئوردن لە رێگەى واژۆکردنى 12 گرێبەستەوە دەیەوێت وەبەرهێنان لە سامانى سروشتی وڵاتەکەیدا بکات
عەرەبى جەدید
- رۆژ بە رۆژ بێهیواى زیاتر دەبێت بۆ دۆزینەوەى ئەو کەسانەى لە بومەلەرزەکەى تورکیا و سوریا رزگاریان بووە و لەژێر بینا روخاوەکاندا ماون
- مینە چێنراوەکانى داعش تائێستاش گیانى عێراقییەکان دەکێشێت، لە دوو مانگى رابردوودا تەنها لە تکریت 18 کەس بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە
- بەهۆى ئەو قەیرانە داراییە خنکێنەرەى کە تووشى وڵاتەکە بووە، حکومەتى میسر پەلەدەکات لە فرۆشتنى کۆمپانیا حکومییەکان