سەرکردەکانى پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانى تورکیا هێرشى “توند” دەکەنە سەر رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆمارى وڵاتەکە و بە رێگرى لە گەیاندنى هاوکارییەکان بۆ زیانبەرکەوتووانى بومەلەرزەکە تۆمەتبارى دەکەن.
رۆژى چوارشەممە، ئەردۆغان سەردانی پارێزگای مەرەشی باکوری کوردستانی کرد و بومەلەرزەکەی بە “قەدەر” وەسفکرد.
ئەردۆغان: 10 هەزار لیرە بەهەر خێزانێک دەدەین
ئەو گوتى، هەر خانەوادەیەک 10 هەزار لیرە واتە (531 دۆلار)ـی پێدەدرێت. ئەم قسەیە لەپاڵ سانسورکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و خاوی پرۆسەی رزگارکردنی ئەو کەسانەی لەژێر داروپەردوى باڵەخانە روخاوەکان، پارتەکانى ئۆپۆزسیۆن و بەشێکى هاوڵاتیانى توڕە کردووە.
کەمال کلچدارئۆغلۆ، سەرۆکی گشتی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) لە تویتێکدا ناڕەزایی “توند”ـی لەبەرامبەر سنوردارکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان پیشاندا و نوسیویەتی، ” بە تیمەکانمان راگەیاندووە، بۆ گەیاندنی زانیاری بەرنامەی ” ڤی پی ئێن” بەکار بهێنن، لەبەرئەوەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان سانسور کراون. ئەم دەسەڵاتەی کۆشک کە “مێشکی لەدەستداوە” تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان سانسور دەکات.
Yardımlaşma koordinasyonu için sahada bulunan arkadaşlarıma VPN kullanmalarını söyledim. Bu aklını yitirmiş Saray iktidarı, sosyal medya iletişimini kesti. Bunun sonucu yardım çığlıklarının daha az duyulmasıdır. Gizlemeye çalıştığınız her şeyi biliyoruz. Açıklamanızı bekliyoruz.
— Kemal Kılıçdaroğlu (@kilicdarogluk) February 8, 2023
ئەو دەڵێت، ئامانجەکە ئەوەیە کەمتر ئاگاداری هاواری لێقەوماوان بین، کە داوای هاوکاری دەکەن. ئێمە دەزانین هەوڵی شاردنەوەی راستیەکان دەدەن. چاوەڕێی وڵامین.”
دەمیرتاش: ئەردۆغان کێشەکە تۆیت، ئیدی دەست لە یەخەی ئەم خەڵکە بەردە
سەلاحەدین دمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەش دوو تویتی بڵاوکردەوە و نوسیویەتى “ئەردۆغان دەزانی کێشەکە چییە؟ هەموو دەسەڵاتەکانی ئەم وڵاتە لە دەستی تۆدایە. هاوکارییەکانی هەموو جیهان کۆدەکرێتەوە، بەڵام ناتواندرێت بەهۆی تۆوە هاوکاری بگەندرێتە خوشک و براکانمان. تۆ کێشەکەی ئەردۆغان!”
1- Sorun ne biliyor musun Erdoğan?
Memleketin tüm yetkileri senin elinde, dünyanın yardımını topluyoruz da seni aşıp kardeşlerimize ulaştıramıyoruz.
Sorun sensin Erdoğan.
— Selahattin Demirtaş (@hdpdemirtas) February 9, 2023
دەمیرتاش لە تویتی دووەمدا نوسیویەتی “ئەردۆغان دەزانی چارەسەر چییە؟ قسەی ناشیاو مەکە، رێگری مەکە، سوکایەتی مەکە، هەڕەشە مەکە. لەنێوەندەکەدا بڕۆ دەرەوە. خۆمان برینەکانمان ساڕێژ دەکەین، تۆ سێبەرمان لێمەکە. بۆ خاتری خوا ئێدی یەخەی ئەم خەڵکە بەردە ئەردۆغان!”
4- Çözüm ne biliyor musun Erdoğan?
Yasaklama, engelleme, hakaret, tehdit etme, küfretme. Çekil aradan. Biz kendi yaralarımızı sararız, sen gölge etme yeter.
Allah rızası için düş artık bu halkın yakasından Erdoğan!
— Selahattin Demirtaş (@hdpdemirtas) February 9, 2023
هەدەپە ئێوە ناتوانن رێگری لە هاوکارییەکان بکەن
میدحاد سانجار، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە تویتێکدا ناڕەزایی لە بەرامبەر سانسورکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی پیشاندا و گوتی ” لە کاتێکدا کە دەیان هەزار کەس لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکاندان، لە کاتێکدا کە بە سەدان هەزار کەس لە کەشێکی سارد و برسی و تینودان چاوەڕێی هاوکاری دەکەن، سنورداکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان زوڵمێکی زۆر گەورەیە. ئێوە ناتوانن رێگری لە هاوکاریەکان بکەن.”
On binler enkaz altındayken, yüz binler buz gibi havada aç susuz destek ve yardım beklerken, milyonlar yakınlarından haber almaya çalışırken sosyal medyayı susturmak zulümdür. Halkın dayanışmasını engelleyemezsiniz.
— Mithat Sancar (@mithatsancarr) February 8, 2023
باباجان: بەداخەوە ئاماری قوربانیان زۆر زیاترە
عەلی باباجان سەرۆکی پارتی دیموکراسی و پێشکەوتن (دەڤا) سەردانی شاری هاتای کرد کە زیانێکی زۆر بە شارەکە گەیشتووە. باباجان لە هاتای بە رۆژنامەنووسانى گوت، ئایا ئێوە دەزانن ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە چەندە؟ تاوەکو ئێستا دۆزینەوەی ژمارەیەکی زۆر تەرم ئاشکرا نەکراون، لەبەرئەوەی ناسنامەکانیان نادیارە. بەداخەوە دەیڵێم ئاماری قوربانیان زۆر زیاترە. ئازارەکە رۆژ بە رۆژ گەورەتر دەبێت.
پسپۆرێک: ژمارەکە زۆر زیاترە
دکتور ئوڤگون ئەحمەد ئەرجان پسپۆڕی جیۆفیزیا لە تویتێکدا رونیکردووەتەوە، کە شەش هەزار باڵەخانە روخاون. ئەگەر وەها حسابی بۆ بکەین کە هەر باڵەخانەیەک هەشت نهۆمە و هەر نهۆمێک چوار شۆقەی تێدایە، دەکات 48 هەزار شوقە. ئەگەر هەر شوقەیەک چوار کەسى تێدابێت، واتە 192 هەزار کەس بوونەتە ژێر داروپەردوی باڵەخانەکانەوە. هەشت هەزار کەس رزگارکراون. 184 هەزار کەس تاوەکو ئێستا لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکاندان. واتە لە 25 کەس کەسێک رزگارکراوە. بە تەنیا 5%ى ئەو کەسانە لە ژیاندا ماون.
6 bin yapı yıkılmış. 4 kat 8 daireden 48 bin dire eder. 4 kişiden 192 bin kişi göçük altında kalmış. 8 bin kişi kurtarılmış. 184 bin kişi göçük altında. Kurtarma oranı 25 kişide 1 kişi. Kalanlardan yaşadığını tut ettiğimiz yalnızca %5 var, o da 92 kişi yapar. Korkarım.
— Prof. Dr. Övgün Ahmet Ercan (@ovgunaercan) February 7, 2023