23
سەباح
- لیژنەى نەوت و غازى پەرلەمانى عێراق پێشبینى سیناریۆى سەخت دژى هەرێمى کوردستان دەکات ئەگەر پابەندى بڕیارەکانى دادگاى فیدراڵی نەبێت
- بانکى ناوەندى گرەوکردنى لەسەر دینار کۆتایی پێهێنا، گۆڕانکارییە نوێیەکە چاوەڕوانى بودجە دەکات
- گەڕانەوەى “سانت لیگۆ” و “یەک بازنەیی” لە یاساى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراقدا مشتومڕى لێدەکەوێتەوە
شەرقولئەوسەت
- سەرۆکوەزیرانى عێراق: قبوڵ ناکەین عێراق بکرێتە گۆڕەپانى یەکلاکردنەوەى ململانێکان
- لەگەڵ دەستپێکردنى دانوستانەکان لەگەڵ واشنتن، دۆخى دینارى عێراقى بەرامبەر دۆلار بەرەو باشبوون دەچێت
- بومەلەرزەکان زیانیان بە 248 قوتابخانەى سوریا گەیاندووە و دەیان بیناى دیکە مەترسى رووخانیان لەسەرە
قودسى عەرەبى
- لە تورکیا “ژمارەیەکى تۆفێنەر”ـى مرۆڤ تائێستاش لەژێر داروپەردوى بینا رووخاوەکاندان
- پاش دابەزاندنى بەهاى دۆلار، مەترسى هەیە ئابوورى عێراق تووشى “هەڵاوسان” بێت
- سەرۆکوەزیرانى بەریتانیا بە دوورى نازانێت فڕۆکەى جەنگى رادەستى ئۆکراین بکەن
عەرەب
- میسر دەترسێت “حەماس” و “جیهاد” رابکێشرێنە نێو جەنگێکى بە وەکالەت لە بەرژەوەندى ئێران
- ئەردۆغان ترسى هەیە بومەلەرزە وێرانکەرەکە وەکو چەکێکى هەڵبژاردن لە دژى بەکاربهێنرێت
- دراما چینییەکان ئامانجەکانیان لە ئەفریقا بەدیدەهێنن هاوشێوەى دراما تورکى و ئێرانییەکان لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست