زووم، ئاژانسەکان
ئامارى قوربانیانى بومەلەرزەکان چرکە بە چرکە روو لە زیادبوونە، تاوکو ئێستا زیاتر لە 16 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەى 70 هەزاریش بریندارن، جگە لە بێسەرشوێنى هەزاران کەس.
بەگوێرەى دواین ئامارى ئەمڕۆى دەزگاى کارەسات و فریاگوزارى تورکیا لە بومەلەرزەکەى وڵاتەکەدا 12 هەزار و 873 کەس گیانیان لەدەستداوە و 62 هەزار و 937 کەسیش برینداربوون.
هاوکات لە رۆژئاڤاى کوردستان و سوریاش سێ هەزار و 162 کەس گیانیان لەدەستداوە و پێنج هەزار و 685 کەسیش برینداربوون.
سێ رۆژ بەسەر بومەلەرزەکاندا تێپەڕبووە، بە بومەلەرزەى سەدە ناودەبرێت لەروى زۆرى زیانەکانەوە؛ جۆ بایندن، سەرۆکى ئەمریکا گوتى، ئەمە ترسناکترین بومەلەزەیە لە ناوکەچەدا.
لەپاڵ تیمەکانى فریاگوزارى تورکیا سەدان تیمى دەرەکى لە هەوڵى دەرهێنانى ئەوانەدان کە لەژێر داروپەردوى بینا روخاوەکاندان.
ئەم نەخشەیە ژمارەى ئەو وڵاتانە نیشاندەدات کە تیمى فریاگوزارییان بۆ تورکیا ناکردووە
بەگوێرەى گوتەى شارەزایانى بەرگرى شارستانى لە زۆر روداوى لەم شێوەیەدا مرڤ تاوەکو 72 کاتژمێر لە ژیان بەردەوام بووە، بەڵام بومەرزەکان ئەو ماوەیان تێپەڕاندووە، بۆیە مانشێتى بەشێک لە رۆژنامە بیانیەکانى ئەمڕۆ باسی چاوەڕوانى مەرگە بۆ بێسەروشوێنەکان.
دوای 76 کاتژمێر بەسەر بومەلەرزەکەدا سێ کەسی گیرخواردوو لە دیلۆکى باکورى کوردستان رزگارکران.