37
حوریەت
- هەر خانەوادەیەک لە لە بومەلەرزەکەدا زیانی بەرکەوتووە 10 هەزار لیرەی پێدەدرێت
- بە دەیان خانەوادە لە دیلۆکەوە بۆ ئەنتاڵیا گواسترانەوە و لە هۆتێلەکاندا نیشتەجێکران
- کرێکارانی کانە خەڵوزەکانی تورکیا بە خۆبەخشی لە باڵەخانە روخاوەکاندا کار دەکەن
سەباح
- کۆمپانیا گەورەکانی تورکیا بە ملیۆنان لیرەیان بەخشیە قوربانیانی بومەلەرزەکە
- ئەردۆغان: لە ساڵێکدا شارەکان ئاوەدان دەکەینەوە کە زیانیان بەرکەوتووە
- پسپۆرێکی بومەلەرزەزانی ژاپۆنی: یەکێک لە گەورەترین بومەلەرزەکانی جیهان لە تورکیا رویداوە
سوزجو
- پەرلەمانتارێکی پێشووی هەدەپە هەوڵیدا ئیمامئۆغلۆ لەنێو زیانلێکەوتووەکان بە قسەی ناشرین دەربکات
- دەزگاکانی ئاکەپە هەندێک هاوکاری لایەنەکان و خێرخوازانیان بەناوی خۆیانەوە تۆمارکردووە
- کلچدارئۆغلۆ: رێگری لە هاوکارییەکانی شارەوانییەکانی جەهەپە بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکە دەکرێت
ئەڤرەنسەل
- لەو شارانەی بومەلەرزە تێیدا رویداوە، کێشەی دەرمان هەیە و نەخۆشخانەکانیش زیان بەرکەوتووە
- هاوپەیمانی رەنج و ئازادی: ئێمە هیچ بارێکی نائاسایی کە بۆ سێ مانگ راگەیەندراوە ناناسین
- خاوەنی کارگەکانی دیلۆک بومەلەرزەکەیان قۆستووەتەوە و موچەی کرێکارانیان نەداوە