107
یو ئێس ئەی تودەی
- جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆتا ساڵی سەرۆکایەتییەکەیدا پلان و ئامانجی نوێ بۆ وڵاتەکەی دەخاتەڕوو
- لەگەڵ بەردەوامی تیمەکانی فریاگوزاری لە تورکیا و سوریا، ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەکە تا دێت بەرزتر دەبێتەوە
- ناسا دەڵێت 12 مانگیی قەبارە بچوکیان بەدەوری هەسارەی موشتەریدا دۆزیوەتەوە
گەڵف نیوز
- دوای بەرزبوونەوەی ژمارەی گیانلەدەستدانى بومەلەرزەکانی تورکیا و سوریا بۆ زیاتر لە 15 هەزار کەس، هیوای رزگارکردنی گیرخواردووەکان بەرەو نەمان دەچێت
- سێ هاوڵاتی ئیماراتی کە لە بومەلەرزەکەی تورکیادا برینداربوون، گەڕێندرانەوە وڵاتەکەیان
- قەتەر و ئیمارات سەرپێچییەکانی شۆفێران لەنێوان هەردوو وڵاتدا بۆ یەکتری ئاڵوگۆڕ دەکەن
دەیلی تەلەگراف
- دوای ئەوەی سەرۆکی ئۆکراین داوای فڕۆکەی جەنگیی کرد، کە خۆی بە ‘باڵی ئازادیی’ ناوی برد، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رێگا بۆ ناردنیان خۆشدەکات
- دوای تیپەڕبوونی 72 کاتژمێر، گیرخواردووەکانی بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا چاوەڕێی مەرگ دەکەن
- ماکرۆن بەڵێن دەدات هاوکاریی ئۆکراین بکات بۆ سەرکەوتن بەسەر روسیادا
چاینە دەیلی
- پلانی ستراتیجیی چین بۆ بەهێزکردنی کەرتی تەکنەلۆجی وڵاتەکەی دەرفەتی کار بۆ کۆمپانیا و خەڵکی بیانی لە وڵاتەکەدا دەرەخسێنێت
- چین دەڵێت پێوستە ئەمریکا بابەتییانە لە پەیوەندییەکانی نێوانیان بڕوانێت، نەک تەنها لە روانگەی خۆیەوە سەیری وڵاتەکە بکات
- تیمی فریاگوزاریی چین بەشدارن لە رزگارکردنی قوربانیانی بومەلەرزەکانى تورکیا