38
سەباح
- ئەنجومەنى وەزیران: نرخى فەرمى دۆلار 130 هەزار دینارە
- عێراق لە ناوچەى “خۆڵەمێشی”ـیەوە دەگوازێتەوە بۆ ناوچەى “سپى” بەهۆى رێوشوێنەکانى لە دژى سپیکردنەوەى پارە و تەمویلى تیرۆر
- وەزارەتى بازرگانى هەرێمى کوردستان دەڵێت، بازرگانان ئامادەییان دەربڕیوە نرخى هەندێک لە بەرهەمە خۆراکییەکان کەم بکەنەوە بە تایبەتى هێلکە
شەرقولئەوسەت
- تورکیا کێبڕکێ لەگەڵ کاتدا دەکات بۆ رزگارکردنى قوربانیانى بومەلەرزەکە
- نەتەوەیەکگرتووەکان: 23 ملیۆن هاوڵاتى تورکی و سوری لە ئەنجامى بومەلەرزەکە زیانیان بەرکەوتووە
- ئێران یەکەم بنکەى ئاسمانى تایبەت بە فڕۆکەى جەنگی لەژێر زەوى دروست دەکات
قودسى عەرەبى
- سوریا.. سەربارى هەزاران گیانلەدەستدان و برینداربوون، هێشتا زیاتر لە 20 هەزار کەس لە دواى بومەلەرزەکەوە بێسەروشوێنن
- ئۆکراین دەڵێت، 24 کاتژمێرى رابردوو “خوێناوییترین” کاتەکانى جەنگ بووە
- نوێنەرانى کەمینەکانى پەرلەمانى عێراق نیگەرانن لە پەراوێزخستنیان لە سەرۆکایەتى لیژنەکانى پەرلەمان
عەرەب
- کورد دادگاى فیدراڵی تۆمەتباردەکات کە بە جێبەجێکردنى “ئەجێندایەکى سیاسی” دەیەوێت فشار لە هەرێمى کوردستان بکات
- ئەمریکا ستراتیژێکى تازە بۆ روبەڕوبونەوەى چین لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دادەڕێژێت
- ناکۆکییەکانى نێوان پەرلەمان و حکومەت لە ئوردن، بووە هۆى دواخستنى پەسەندکردنى بودجە