87
یو ئێس ئەی تودەی
- لە تورکیا و سوریا بۆ دۆزینەوەی قوربانیانی بومەلەرزەکە گەڕان بەردەوامە و تیمەکان شەڕ لەگەڵ کاتتدا دەکەن
- جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا، لە بەردەم کۆنگرێسێکی دابەشبوودا گوتاری دەوڵەتێکی یەکگرتوو دەدات و دەڵێت ئابوری ئەمریکا باش دەبێتەوە
- ئەفسەرێکی پۆلیس، کە بەشداربووە لە کوشتنی ئەمدواییەی یاری نێكڵس، لە دوای ئەوەی لە رەشپێستەکەی داوە، وێنەی گرتووە و بۆ چەند کەسێکی ناردووە
گەڵف نیوز
- سەرۆکی ئیمارات بڕی 50 ملیۆن دۆلار وەکو هاوکاریی بۆ قوربانیانی هەریەک لە تورکیا و سوریا دەنێرێت
- سێ فرۆکەی ئیمارات هاوکارییان بۆ قوربانیانی بومەلەرزەکە گەیاندە تورکیا
- بەرپرسانی پۆلیسی ئینتەرپول لە شاری ئەبوزەبی، بۆ قسەکردن لەسەر مەترسییەکانی ناوچەکە کۆدەبنەوە
گاردیان
- پۆلیسێکی دەستدرێژیکاری لەندەن، بەتۆمەتی دەستدرێژی و لاقەکردن بۆسەر 12 ژن، سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا
- یەکێک لە دیمەنە ئازاربەخشەکانی بومەلەرزەکەی تورکیا، وێنەی ئەو باوکەیە کە دەستی کچە مردووەکەی گرتووە و جێی ناهێڵیت
- بەگوێرەى چەند راپۆرتێک، باڵۆنە سیخوڕەکەی چین پێشتر لە ساڵی 2019 لە ویلایەتەکانی هاوایی و فلۆریدا بینراوە
چاینە دەیلی
- شی جینپینگی سەرۆکی چین، جەختی لە گرنگی و پێداویستی داهێنان و مۆدێرنکردنی وڵاتەکەی کردەوە
- تیمی فریاگوزاری چین بۆ هاوکاریکردنی گەڕان بەدوای قوربایانی بومەلەرزەکە، گەیشتنە تورکیا
- بەهۆی قەرەباڵخی ناو شاری پەکین، پۆلیسی هاتوچۆی ئەوشارە لەمساڵدا رێگەی پیادە و پاسکیلسواری جیادەکاتەوە