42
سەباح
- پەرلەمانی عێراق هەوڵدەدات لە بودجەی 2023دا نرخی 100 دۆلار بە 135 هەزار دینار جێگیربکرێت
- 15 پرۆژەی نیشتەجێبوون لە بەغداد و پارێزگاکانی دیکە دروستدەکرێن
- حکومەتی عێراق دەست بە جوڵە دەکات بۆ سنووردارکردنی بازرگانیکردن بە ئەندامانی جەستەی مرۆڤەوە
شەرقولئەوسەت
- میدیای زمانحاڵی سوپای پاسداران هێرشدەکاتە سەر خاتەمی و تۆمەتباری دەکات بە هەوڵدان بۆ روخاندنی حکومەتی ئێران
- بومەلەرزە زیان بە شوێنەوارە مێژووییەکانی سووریا دەگەیەنێت و حەلەب پشکی شێری بەردەکەوێت
- رۆژنامەنووسێک لە مەڕەش: لە کاتی بومەلەرزەکەدا هەستمانکرد دنیا کۆتایی هاتووە
عەرەب
- دوایین بەڵای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست: بومەلەرزەیەکی وێرانکەر
- مالیکی ئامادەیە پشتگیریی لە دورخستنەوەی حەلبوسی بکات ئەگەر کۆدەنگیی لایەنە سوننییەکانی لەسەربێت
- لە تونس راپەڕەکان دەچنە کێبڕکێوە و خۆیان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کاندید دەکەن
قودسی عەرەبی
- شایەتحاڵانی بومەلەرزەکە: رۆژی قیامەتمان بینی
- ئیسرائیل ئامادەیی نیشاندەدات هاوکاریی زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی سووریا بکات و دیمەشقیش دەڵێت “هەرگیز داوای هاوکارییمان لە ئیسرائیل نەکردووە”
- لوبنانییەکان لە ترسدا دەژین بەهۆی روودانی “بەهێزترین بومەلەرزەوە لە مێژووی چەند ساڵەی وڵاتەکەدا”