پسپۆڕێکى بواری جیۆلۆجی و مامۆستا لە زانکۆی سەڵاحەدین، دەڵێت، ھەرێمی کوردستان لەسەر ھێڵى مەترسی بومەلەرزە نییە، بەڵکو شەپۆلى ئەو بومەلەرزە بەهێزانەى پێدەگات کە لە ناوچەکانى دەوروبەر روودەدەن، وەکو بومەلەرزە بەهێزەکەى بەرەبەیانى دوێنێى تورکیا.
رێبه‌ر ته‌حسین، پسپۆڕى جیۆلۆجی بە ئاژانسى ئەنادۆڵوى گوتوو، ئەو بومەلەرزەیەى کە دوێنێ لە هەولێر هەستى پێکرا، پێیان دەگوترێت “پاشەلەرزە” ((aftershock ئەویش پاش بومەلەرزە سەرەکییەکەى کە لە تورکیا روویدا، هەرچەندە هەرێمى کوردستان لەسەر ھێڵەکە نییە، بەڵام کاریگەریی و شەپۆلەکانى بومەلەرزە سەرەکییەکەى بۆ دێت.
بەڵام ئەو پسپۆڕە هۆشداری ده‌دات کە شەپۆلە بومهلهرزەکان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر پڕۆژه ستراتیژییه‌كان و به‌نداوه‌كان ده‌بێت لە هەرێمى کوردستان و جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه پێویسته ئه‌م پڕۆژانه به كوالێتییه‌كی باش و ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی سه‌رده‌مییانه ئه‌نجام بدرێت.
سەبارەت بە بومەلەرزەکەى رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ى توركیا كه لە هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ستی پێكرا، رێبه‌ر ته‌حسین گوتی: ”هۆكاری بوومه‌له‌رزه‌كه بریتییه له شكانی ئانادۆڵی كه له وڵاتی توركیایه، ئه‌م شكانه ده‌بێت به دوو به‌ش كه به‌شێوه‌ی سێگۆشه ده‌وری توركیای داوه، به‌شێكی له‌سه‌ره‌وه كه پێی ده‌گوترێت به‌شی شكانی باكووری ئانادۆڵ، هه‌روه‌ها به‌شی شكانی رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵ، ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی ئه‌مجاره ئه‌نجامی شكانی به‌شی رۆژهه‌ڵات بووه، ئه‌مه له توركیاوه درێژ ده‌بێته‌وه تا ده‌گاته ده‌ریای مردوو”.
ئەو مامۆستایەى زانکۆى سەڵاحەدین باسى لەوەشکردووە کە ”هۆكاری سه‌ره‌كی ئەم بومەلەرزانە ناجێگری پلێتهكانه له ئانادۆڵ، ئه‌مه له پێشووتریش له ساڵی 1999 روویداوه، له داهاتووشدا رووده‌داته‌وه”. گوتیشی: ”رێخته‌ر تا پله‌ی 12ی هه‌یه، بەڵام تائێستا بوومه‌له‌رزه‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته 8 پله، ئه‌وه‌ی له توركیا روویدا بێگومان زۆر زۆره، له توركیا پله‌كه‌ی 7.8 بووه، یه‌كێك له زاناكانی بواری جیۆلۆجی ده‌ڵێت 7 پله‌ی رێخته‌ر وه‌كو ئه‌وه وایه بڕی ملیۆنێك و 800 هه‌زار تۆن تی ئێن تی بته‌قێته‌وه، واتا كاریگه‌رییه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده زۆره، ده‌توانین بڵێێن ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌ی توركیاش یه‌كێكه له كاریگه‌رترین ئه‌و بوومه‌له‌رزانه‌ی كه له مێژووی توركیا و جیهانیش روویداوه”.