142
حوریەت
- ئینستیتۆی جیوفیزیکی ئیتاڵیا: چینی دووەمی زەوی سێ مەتر جوڵاوە، بۆیە بومەلەرزە رویداوە
- پرۆفیسۆرێکی جیۆلۆجی تورکیا: کەس پێشبینی بومەلەرزەیەکی بەم شێوەیە بەهێزی نەکردبوو
- مانگی سوری تورکیا داوای بەخشینی خوێن بۆ بریندارانی بومەلەرزەکە دەکات
سەباح
- ئەردۆغان: لەنێو گەورەترین کارەساتداین
- 500 ساڵە چینی زەوی لەو ناوچەیە بەم شێوەیە نەشکاوە
- 10 هەزار کەس وەک تیمی رزگارکردن رەوانەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان کراون
سوزجو
- ئاماری گیانلەدەستدان و بریندارەکان بۆ هەزاران کەس بەرزدەبێتەوە
- نەخۆشخانەی شاری ئەسکەندەرون بەتەواوی روخاوە و قەیرانی چارەسەرکردنی برینداران هەیە
- ئوکان تویسوز پسپۆڕی بومەلەرزەزانى: دیارە لە کوێی تورکیا بومەلەرزە دەبێت، بەڵام کەس گوێمان لێناگرێت
جومهوریەت
- جگە لە تورکیا 16 وڵاتی دیکە هەستیان بە بومەلەرزەکە کردبوو
- بەهۆی بومەلەرزەکەوە لە بەندەری ئەسکەندەرون ئاگر کەوتووەتەوە
- تاوەکو ئێستاش هەزاران هاوڵاتی لەژێر باڵەخانە داڕماوەکاندان