36
یو ئێس ئەی تودەی
- ئەمشەو بایدن بە بەشداری ژمارەیەکی بەرفراوانی جەماوەری وڵاتەکەی گوتارێک پێشکەشدەکات
- وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دەڵێت، لەسەرەتادا نەیانزانیوە کە باڵۆنە چینییەکە بۆکاری سیخوڕی بەکارهێنراوە
- پارێزەرێک دەڵێت، ئەو منداڵە شەش ساڵانەی کە مامۆستاکەی بریندار کرد، پێشتر هەوڵی داوا مامۆستایەکی دیکەش بکاتە ئامانج
گەڵف نیوز
- ئاماری کوژراوانی بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا بۆ سەروی 4000 کەس بەرزبووەوە و تیمەکانیش بەردەوامن لە گەڕان
- ئیمارات تیمی فریاگوزاری رەوانەی تورکیا و سوریا کردووە و نەخۆشخانەی بۆ برینداربووان ئامادەکردووە
- بەهۆی داواکردنی زیادکردنی موچەکانیان، بەریتانیا روبەڕوی گەورەترین مانگرتنی پەرستاران دەبێتەوە
چاینە دەیلی
- شی جینپینگ، سەرۆکی چین هاوخەمیی خۆی بۆ قوربانیانی بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا دەربڕی
- بەهۆی هەڵگرتنی رێکارەکانی کۆرۆنا لە چین، کەرتی گەشتیاریی بوژانەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە
- بەرپرسێکی بەرنامەی خۆراکی جیهانی داوا دەکات قەیرانی خۆراک لە جیهاندا چارەسەرێکی بۆ بدۆزرێتەوە
فاینەنشیەڵ تایمز
- ئەو بومەلەرزەیەی کە لە تورکیا و سوریا هەزاران کەسی کوشت، لە ماوەی 84 ساڵی رابردوودا گەورەترین بومەلەرزە بووە لەو ناوچەیەدا
- ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین لەم هەفتەیەدا سەردانی یەکێتی ئەوروپا دەکات
- بەهۆی خەرجییە سەربازییەکانەوە، بودجەی روسیا بە بڕی 25 ملیار دۆلار کورتهێنانی هەیە