26
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە ئینگلیزییەکانی ئەمرۆ، یەکشەممە، 5ی شوباتی 2023
هائارێتسی ئیسرائیلی
- بانکی جەی پی مۆرگان دەڵێت چاکسازییەکانی ناتانیاهۆ دەبنە مەترسی بۆ سەر کەرتی وەبەرهێنان لە ئیسرائیل
- “پاش پێدانی فڕۆکە بە فەڵەستین لەلایەن ئەمریکاوە” ناکۆکیی دەکەوێتە نێوان واشنتن و تەلئەبیب
- سەرکردەکانی جیهان لە چاکسازییەکانی ناتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل نیگەرانن
ساوس چاینە مۆرنینگ پۆوست
- سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ چین وەستاوەتە سەر ئاساییبوونەوەی گرژییەکانی نێوان هەردوو وڵات
- نزیکەی سێ هەزار و 500 مامۆستا لە هۆنگ کۆنگ بەهۆی کۆرۆناوە دەستیان لەکارکێشاوەتەوە
- گەورەبەرپرسێکی هۆنگ کۆنگ لە سەردانەکەیدا بۆ سعودیە هەوڵی راکێشانی سەرنجی کۆمپانیای نەوتی ئارامکۆ دەدات
گەڵف نیوز
- ئیمارات، هیندستان و فەرەنسا رێککەوتنێکی سێ قۆڵی ئەنجامدەدەن لەپێناو بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوانیان
- ئەمریکا دەستی بە ئۆپراسیۆنێکی دەریایی کرد بۆ دۆزینەوەی پاشماوەکانی باڵۆنە چینییەکە
- سەرۆکی ئیمارات و هاوتا بێلارووسییەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان کۆدەبنەوە
تایمز
- بەریتانیا لە رێککەوتننامەی ئەوروپی بۆ مافەکانی مرۆڤ دەکشێتەوە “پاشئەوەی لەپلانی ئەمساڵدا ئاماژەدراوە بە ناردنی 65 هەزار کۆچبەر بۆ بەریتانیا”
- راپۆرتی مەیدانی: منداڵانی کەرتی رۆژئاوای فەڵەستین خەون بە “شەهیدبوون”ـەوە دەبینن
- رووداوێکی دەگمەن لە ئوسترالیا: قرشێک هێرشدەکاتە سەر کچێەکی 16 ساڵ و دەیکوژێت