زووم:
باڵەخانەیەکی دیکە لە شاری حەلەبی سووریا داڕما و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا، ئەمە پاش دوو هەفتە دێت لە داڕمانی باڵەخانەکەی گەڕەکی کوردنشینی شێخمەقسود کە 13 کەسی کوشتبوو.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ، باڵەخانەکە لە گەڕەکی فیردەوسی ئەو شارە داڕماوە و یەکێک لەو کەسانەی گیانی لەدەستداوە، منداڵە.
هەڵمەتی گەڕان لەژێر داروپەردووی باڵەخانە داڕماوەکە بەردەوامە و تاوەکو ئیستا هۆکاری داڕمانی باڵەخانەکە نەزانراوە.
22ی کانونی دووەمی ئەمساڵیش، لە گەڕەکی شێخمەقسوودی کوردنشینی حەلەبیش باڵەخانەیەکی پێنج نهۆمی داڕمابوو کە حەوت خانەوادەی کوردی تێیدا دەژیان. بەوهۆیەوە، 16 هاوڵاتی کورد گیانیان لەدەستدا و دوو هاوڵاتیش بریندار بوون.
https://zoomnews.info/%d8%a8%d8%a7%da%b5%db%95%d8%ae%d8%a7%d9%86%db%95%db%8c%db%95%da%a9%db%8c-%d9%be%db%8e%d9%86%d8%ac-%d9%86%d9%87%db%86%d9%85%db%8c-%d9%84%db%95-%da%af%db%95%da%95%db%95%da%a9%db%8e%da%a9%db%8c-%da%a9/
ئەوکات ئاژانسی هاوارنیوز، لە زاری هاوسەرۆکی شارەوانیی گەڕەکی شێخمەقسوودەوە رایگەیاندبوو کە خانوو و باڵەخانەکانی گەڕەکەکە بەهۆی شەڕەوە زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە و 35 باڵەخانە مەترسی داڕمانیان لەسەرە.