39
سوزجو
- کلچدارئۆغلۆ: 418 ملیار دۆلاری بودجەی گشتی دیار نەماوە
- لە ساڵی 2019ەوە تاوەکو 2023 نرخی پیاز لە دوو لیرەوە گەیشتووەتە 15 لیرە
- بڵاوکردنەوەی کاریکاتێرێک لەلایەن ئاکەپەوە مشتومڕدەنێتەوە کە تیایدا تیرۆریستێک لەسەر مێزی شەش لایەنەکەی ئۆپۆزسیۆن دانراوە
سەباح
- ئەردۆغان: شەش لایەنەکەی ئۆپۆزسیۆن چاوەڕوانی ئافەرینی ئەوروپا دەکەن
- هێڵی ئاسمانیی تورکیا بەهۆی بارینی بەفرەوە 238 گەشتی ئاسمانی لە ئەستەنبوڵ هەڵوەشاندەوە
- کچێک لە ئەستەنبوڵ لە کاتی نەشتەرگەریی جوانکاریی لوتدا گیانی لەدەستدا
ئاکشام
- لە ماوەی شەش مانگدا لە تورکیا سەگ 11 کەسی بریندار کردووە
- کلچدارئۆغلۆ: سوید بە ئەنقەست دژی تورکیا دەوەستێتەوە
- بەفر رێگەی سەرەکی ئامەد و روحای داخست
ئەڤرەنسەل
- کۆنفرانسی “کۆماری دیموکرات”ـی هەدەپە بەردەوامە
- مانگی رابردوو 40 رۆژنامەنووس لە تورکیا راپێچی دادگا کراون
- لە مانگی رابردوودا 25 ژن لە تورکیا بە شێوەیەکی گۆماناوی گیانیان لەدەستداوە