28
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە عەرەبییەکانی ئەمڕۆ، یەکشەممە، 5ی شوباتی 2023
شەرقولئەوسەت
- سودانی بە “پەیوەندییەکی تەلەفۆنی” گەورەترین بەربەستی بەردەم کابینە 100 رۆژییەکەی چارەسەرکرد
- رێبەری ریفۆرمخوازانی ئێران داوای دەستورێکی تازە بۆ وڵاتەکەی دەکات
- روسیا بەڵێندەدات ئۆکراین “بسووتێنێت”
سەباح
- جوڵە سیاسییەکانی عێراق “واشنتن و تاران” لەیەکدی نزیکدەکاتەوە
- کۆمەڵەی بانکەکان: دینار جێگیر دەبێت و قەیرانی دۆلار کاتییە
- شاندێکی ئەمنیی عێراق لەسەر بانگێشتی ناتۆ سەردانی ئیتاڵیا دەکات
قودسی عەرەبی
- سیاسەتی واشنتن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سیاسەتێکی لایەنگرانەیە
- یوسف محەمەد: دەسەڵاتدارانی هەرێم هۆکاری کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدادن
- پاش تۆمەتبارکردنی بە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی رەنگە سوریا بخرێتە ژێر بەندی حەوتی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە
عەرەب
- قەیرانی دۆلار “چوارچێوەی هەماهەنگی” دەخاتە بەردەم دۆخێکی نەخوازراو
- عێراق و لوبنان و سوریا لەبەردەم ئاڵنگارییەکی قورسدان تاوەکو خۆیان لە ناڕەزایی جەماوەریی بەدوور بگرن
- پێکهاتەی پەرلەمانە تازەکەی تونس ناکۆکی دروستکردووە