لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکانی ئێراندا، جگە لەوەی بە هەزاران کەس بریندار بوون، بەڵام پرسێکی دیکە سەری هەڵداوە کە ئەویش کوێرکردنی چاوی چالاکانى ژنانە.
رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران کە ناوەندەکەی لە نەرویجە، ناسنامەی ئەو چالاکانەی بڵاوکردەوە کە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئیرانەوە بە چەکی بادی یاخود ساچمەزەن کوێر کراون.
دواى گیانلەدەستدانى گوماناوى ژینا ئەمینى لە رۆژى 16ى ئەیلولى 2022 خۆپیشاندان و ناڕەزایەتى لە رۆژهەڵاتى کوردستان دەستیپێکرد و دواتر زۆرینەى ئێرانى گرتەوە، تاوەکو ئێستاش ناوەناوە بەردەوامە.
گزارش سازمان حقوق بشر ایران از شلیک هدفمند و سیستماتیک ماموران حکومت به چشم معترضان
جزییات بیشتر در گفتوگو با کامبیز غفوری، روزنامهنگار و عضو سازمان حقوق بشر ایران pic.twitter.com/fkJCX6K5U7— ايران اينترنشنال (@IranIntl) February 3, 2023
بەگوێرەى ئاماری رێکخراوى مافى مرۆڤى ئێران، لە دەستپێکى خۆپیشاندانەکانەوە تاوەکو ئێستا 22 چالاک کوێر کراون، کە زۆرینەیان ژنن.
رێکخراوەکە لە زاری پزیشکانی سێ نەخۆشخانەی چاو لە تاران (نەخۆشخانەکانی فارابی، رەسول ئەکرەم و لەبافی نەژاد) ئاماژەی بەوەکردووە کە تاوەکو ئیستا 500 کەس سەردانییان کردووە کە ساچمەی بادی (ساچمەزەن) بەر چاویان کەتووە.
هەروەها لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستانیش، بەگوێرەی زانیارییەکان کە لە پزیشکەکان بەدەستهێندراون، 80 چالاک چاویان بریندار بووکراوە.
رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران دەڵێت، ئەم کارە بەشێوەیەکی رێکخراو و بە ئەنقەست کراوە.
رێکخراوەکە یەکە تایبەتەکانی سەر بە هێزی ئینتیزامی ئێرانی وەک بەرپرسیاری کوێرکردنی چالاکان لەقەڵەمداوە، بەڵام حەسەن کەرەمی فەرماندەی یەکە تایبەتەکان رەتیکردووەتەوە بەشێوەیەکی ئەنقەست چالاکان کرابنە ئامانج.
حەسەن کەرەمی بە رۆژنامەی هەمشەهری گوتووە، یەکە تایبەتەکانیان خاوەن تواناییەکی لەرادەبەرن و هیچ کەسێکیش بە دەستی یەکە تایبەتەکان نەکوژراون و ئازاریان پێنەگەیشتووە.
بەڵام ئۆپۆزسیۆن و نەیارانى دەسەڵات قسەیەکى دیکە دەکەن؛ یەکە تایبەتەکانی سەر بە هێزی ئینتیزامی ئێران وەک مەترسیدارترین هێزی “دژە شۆڕش” پێناسە دەکەن و دەڵێن، 16 راپەڕینی جەماوەری خەڵکی ئێرانى سەرکوتکردووە.
بەگوێرەى ئامارى ئەو رێکخراوانەى گرنگى بە مافى مرۆڤ دەدەن، لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکانی ئێراندا، نزیکەی 500 کەس کوژراون و نزیکەی 30 هەزار کەسیش بریندارکراون.