72
شەرقولئەوسەت
- ئەندامێکی هێزی “دەلتا”ی ئەمریکی نهێنیی تازە لەبارەی کاتی دەستگیرکردنی سەدام حسێن ئاشکرادەکات
- “سەدام حسێن پاش هێنانەدەرەوەی لە چاڵەکە گوتوویەتی: من سەدام حسێن سەرۆکی عێراقم، ئامادەم بۆ دانوستان و گفتوگۆ”
- “سەربازێکی ئەمریکیش لە وەڵامدا بە سەدامی گوتووە: براکەم دواتر قسەی لەسەردەکەین.. سەرۆک بوش سڵاوی بۆت هەیە”
عەرەب
- ئەگەری ئەوە لە ئارادایە چەند لایەنێک بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان بکەن
- “ئەگەرچی لایەنە سیاسییەکان کۆکن لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لەمساڵدا، بەڵام هێشتا لەسەر چەند خاڵێک ناکۆکن و نەگەیشتوونەتە رێککەوتن”
- “یەکێتی و گۆڕان بۆچوونیان نزیکە و ئەگەر پارتی سووربێت لەسەر تازەنەکردنەوەی تۆماری دەنگدەران، رەنگە بگەنە بڕیاری بایکۆت”
قودسی عەرەبی
- سیمای “جەنگی سارد” لەنێوان نێوان ئەمریکا و چین دەرکەوتووە
- گەڕێکی دیکەی دانوستانی نێوان بەغداد و هەولێر دەستپێدەکاتەوە و داڕشتنی یاسایەکی تازە بۆ دادگای فیدراڵی یەکێک دەبێت لە تەوەرەکان
- بەهۆی دابەزینی بەهای دینارەوە عێراق لەمساڵدا 966 ملیۆن دۆلار زیانی بەرکەوتووە
سەباح
- قەیرانی دۆلار و نرخی نەوت پەسەندکردنی بودجەی 2023ی عێراقیان دواخستووە
- هەر کەسێک زیان بە ئابووریی عێراق بگەیەنێت رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر
- دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر لە عێراق دەستگیردەکرێن و یەکێکی دیکەشیان پاش گەمارۆدانی “خۆی دەکوژێت”