118
گاردیان
- ئەو فەرمانبەرەى لە بەریتانیا بەهۆى درکاندنى زانیارى حکومەت لەکارەکەى دورخرایەوە، سکاڵا تۆماردەکات
- دوای ئەوەی شەوی رابردوو باڵۆنێکی سیخوڕ لە سەر ئەمریکای لاتین بینرا، ئەنتۆنی بلینکن سەردانەکەی بۆ چین دوادەخات
- تۆمارێکی دەنگی کە تازە بڵاوبووەتەوە، دەریدەخات ترەمپ زانیاری نادروستی لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2020ی ئەمریکای بڵاوکردووەتەوە
گەڵف نیوز
- یەکەم دەوڵەمەندی جیهان گۆوتام ئادانی، کە خەڵکی هیندستانە، رۆژی هەینی لە ریزبەندی یەکەمەوە بۆ 22هەمین دەوڵەمەندی جیهان دابەزی
- کۆمپانیای گوگڵ خۆی ئامادەکردووە بۆ ئەوەی سیستمی نامەناردنی زیرەکی دەستکرد بۆ پێشبڕکێی ChatGPT رابگەیەنێت
- پاپا فرانسیس لەسەردانێکیدا بۆ راگەیاندنی ئاشتی و کۆتایی هێنان بە شەڕ، کە بەمدواییانە 27 کەس کوژران، گەیشتە باشوری سودان
چاینە دەیلی
- دوای سێ ساڵ لە کەرەنتین و پشکنینی گەشتیاران، خاڵە سنورییەکانی نێوان چین، هۆنگ کۆنگ و ماکاو بەتەواوی کرانەوە
- شارەزایان دەڵێن، پێشبینی سەردانەکەی ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ چین، لاوازە
- کەرتی گەشتیاریی زستانەی چین بۆ بەرەوپێشچوونی، سوود لە ئەزموونی یارییە ئۆڵۆمپییەکانی ساڵی رابردووی پەکین وەردەگرێت
یابان تایمز
- فۆمیۆ کیشیدای سەرۆکوەزیرانی یابان یاریدەدەرێکی خۆی لەکارەکەی دور دەخاتەوە، بەهۆی ئەوەی وتویەتی رقی لە دوو هاورەگەزخوازی دراوسێیانە
- لە داهێنانێکی نوێدا، دوو کۆمپانیای گەورەی پەیوەندیکردن، خزمەتگوزاریی دوو سیمکارتی رادەگەیەنن، کە لەیەک کاتدا دوو بەکارهێنەر سود لە یەک سیمکارت ببینن
- بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژراوانی سەربازی روسی لە جەنگی ئۆکراین، دەرخەری خراپی دۆخی داگیرکارییەکانی روسیان لەو وڵاتەدا