81
یابان تایمز
- سەرۆکی ناتۆ هۆشداریدایە چین و دەڵێت پێویستە وانەیەکى باش لە داگیرکارییەکانی روسیا لە ئۆکراین وەربگرێت
- دوو ساڵ بەسەر کودەتاکەی میانماردا تێدەپەڕێت، کە بەهۆیەوە 19 هەزار کەس کوژران
- لە ساڵی رابردوودا رێژەی تاوان لە یابان بەرزترین ئاستی تۆمارکردووە، لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا
ساوس چاینە مۆرنینگ پۆوست
- دوای سوککردنی رێکارەکانی کۆرۆنا لە چین، لە هەفتەی داهاتوودا ئەو وڵاتە سێ دەروازەی دیکە دەکاتەوە
- هەفتەیەک بەر لە گەشتی ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، چین داوا لە ئەمریکا دەکات کۆتایی بهێنێت بە سنوردارکردنی گەشە ئابوورییەکانی
- زانایانی چین مۆلیدەی هایپەرسۆنیک دروستدەکەن، کە کارەبا بۆ چەکی لەیزەری و مایکرۆوەیڤ دابیندەکات کە بە وزەیەکی زۆر کاردەکەن
تایمز
- سەرەڕای خراپی باری داراییان، کۆمپانیای کۆکردنەوەی پارەی غاز لە بەریتانیا داوای پارە لە ماڵە هەژارەکانیش دەکەن
- حکومەتی بەریتانیا هۆشداری دەداتە مامۆستایانی وڵاتەکەی ئەگەر بەردەوام بن لە مانگرتن، مافى ناڕەزایەتى دەربڕینیان لێ قەدەغە دەکات
- دۆناڵد ترەمپ دەڵێت ئەگەر لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی داهاتووی ئەمریکا ببێتەوە بە سەرۆک، یاسایەک دەردەکات کە تەنها دوو رەگەز بناسێنێت لە وڵاتدا
یو ئێس ئەی تودەی
- بەگوێرەى لێکۆڵینەوەیەک گروپە توندڕەوەکانی ئەمریکا لەماوەی شەش ساڵی رابردوودا، توانیویانە سەرمایەی 6 ملیۆن دۆلار لەرێگەی وێبسایتەکانەوە کۆ بکەنەوە
- نرخی بەنزین لە ئەمریکا لە سەرەتای ساڵی 2023ەوە بەرزبووەتەوە، گاڵۆنێک کە 3.7 لیترە بە 3 دۆلار و نیوە
- دیموکراتەکانی ئەمریکا لە ئێستاوە دەیانەوێت سۆزی گەنجە رەش پێستەکان بۆ هەڵبژاردنی ساڵی داهاتوو بەدەستبهێنن