25
ئاکشام
- پەرلەمانتارێکی جەهەپە: لە بەرنامەی شەش لایەنەکەدا زۆر خاڵ هەیە لە بەرژەوەندی هەدەپەدایە
- عەلی باباجان: بەرنامەی شەش لایەنی ئۆپۆزسیۆن ئەوروپا خۆشحاڵ دەکات
- رێژەی داهاتی گەشتیاری لە تورکیا 53٪ زیادی کردووە
سوزجو
- سەرۆکی جەهەپە: ئاکەپە 418 ملیار دۆلاری دەوڵەتی بەسەر لایەنگرانیدا دابەش کردووە
- تورکیا لە رووی گەندەڵێەوە لە کۆی 180 دەوڵەت 101مین وڵاتە
- ڤیدیۆیەکی مۆنتاژکراو کە کلچدارئۆغلۆ داوای روونکردنەوە لە ئەردۆغان دەکات تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی تەنیوە
سەباح
- هارون توکاک بەرپرسێکی گەورەی فەتحوڵلاچییەکان لە سوید بینرا
- حکومەت لە ملیۆنێک و 500 هەزار باخچەی ساوایاندا خواردن بێبەرامبەر بەسەر منداڵاندا دابەش دەکات
- سەرۆک شارەوانیەکی پارتی باش بەهۆی گەندەڵییەوە دەستگیرکرا
یەنی ئوزگور پۆلیتیکا
- بۆ دەرکردنی ناوی پەکەکە لە لیستی تیرۆر سێ ملیۆن واژۆ رادەستی کۆنسەی ئەوروپا کران
- دایکی وەیسی ئاکتاش کە لەگەڵ ئۆجەلان لە زیندانی ئیمڕالیدایە: نازانم کوڕەکەم ماوە یان نا!
- پرۆفیسور دکتور حەمید بۆزئارسلان: کۆنسوڵخانەکانی تورکیا لە ئەوروپا بوونەتە شوێنی گروپە مەترسیدارەکان