45
یابان تایمز
- لە سەروبەندی هەڵاوسان و بەرزبوونەوەی نرخی شتومەکدا کۆمپانیاکانی یابان یارمەتی کارمەندەکانیان دەدەن
- کەمبوونەوەی یەدەگی چەکی ئەمریکا بەهۆی هاوکارییەکانی بۆ ئۆکراین، کاریگەریی لەسەر ململانێکانی تایوان دروستدەکات
- بەهۆی شەپۆلی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆنەوە یابان چیتر باشترین وڵات نییە بۆ کەمی ژمارەی مردووان بەهۆی کۆرۆناوە
چاینە دەیلی
- شی جینپینگ، سەرۆکی چین داوا لە گەنجەکانی وڵاتەکەی دەکات پەیوەندییان لەگەڵ خەڵکی دەرەوە بەهێز بکەن
- چین لە جەنگی جیهانی دژی کۆرۆنادا رۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت
- چین لەبواری دروستکردنی کەشتی بارهەڵگردا لە پێشەنگی جیهاندایە
یو ئێس ئەی تودەی
- بەهۆی شەپۆلی سەرماوە 50 ملیۆن هاوڵاتی لە 15 ویلایەتى ئەمریکا هۆشدارییان پێدەدرێت
- بەهۆی رووداوی کوشتنی رەشپێستەکەی ئەمریکا پۆلیسی مێمفیس روبەڕوی پرسیاری نوێتر و قورستر دەبێتەوە
- لە رووداوێکی دەگمەندا لە ویلایەتی ماسەچوسێتتس لە ئەمریکا ژنێک سێ منداڵی خۆی کوشت، هاوسەرەکەشى لێی خۆشبوو
گەڵف نیوز
- ئابوری دیجیتاڵی ئیمارات تاوەکو ساڵی 2031 بە بەهای 140 ملیار دۆلار دەبێتە یەکێک لە پێشەنگەکانی وڵاتانی جیهان
- ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای ئاشتی لەنێوان ئیسرائیل و فەڵەستیندا دەکات
- ئەمریکا رەتیدەکاتەوە فڕۆکەی F16 بۆ ئۆکراین بنێرێت و ئەم بابەتە یەکگرتووی رۆژئاوا دەخاتە مەترسییەوە