36
شەرقولئەوسەت
- پەرلەمانتارە سەربەخۆکانی عێراق رەخنە لە هەڵبژاردنی سەرۆک و ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەکان دەگرن
- پەرلەمانتارە سەربەخۆکان، پارت و کوتلە گەورەکانی نێو پەرلەمان بە پەیڕەوکردنی “دیکتاتۆریەت” تۆمەتباردەکەن
- نێردەی ئەمریکا بۆ ئێران: تاران “زۆر زۆر” نزیکبووەتەوە لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی
سەباح
- سیاسەتمەداران دەڵێن بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیی لەسەروو هەمووانەوەیە
- پارتی رەخنە لەلایەنەکانی نێو هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت دەگرێت و دەڵێت پابەند نەبوون جێبەجێکردنی رێککەوتننامەکەی نێوانیان
- مانگی تەمموزی داهاتوو دەست بە جێبەجێکردنی یاسای بیمەی تەندروستی دەکرێت
قودسی عەرەبی
- عێراقییەکان لە سێ ساڵدا زیاتر لە 700 ملیۆن دۆلاریان لە نەخۆشخانەکانی هیندستان خەرجکردووە
- پەرلەمانتارێکی عێراق لەبارەی قەیرانی دۆلارەوە دەڵێت “نابینە لوبنان”
- لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق داوا لە حکومەت دەکات پەلە بکەن لە ناردنی پرۆژەیاسای بودجەی 2023
عەرەب
- هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق ناکۆکییەکانی نێوان مالیکی و سودانی زەقتر دەکاتەوە
- هێزە سیاسییەکانی عێراق لەبارەی یاسای هەڵبژاردنەکانەوە ناکۆکن
- “پاش وشکەساڵییەکی دوور و درێژ” هۆراوەکانی عێراق بەهۆی شەپۆلێکی گەورەی بارانبارینەوە ژیانیان بۆ دەگەڕێتەوە