74
یۆ ئێس ئەى تودەى
- ئەمریکا دەستدەکات بە لێکۆڵینەوە لە کوشتنى تایرى نێکڵس، ئەو رەشپێستەى لە شارى مێمفیس لەلایەن پێنج کارمەندى پۆلیسەوە “کوژرا”
- شەپۆلێکى سەرما و سۆڵەى نوێ لە ناوەڕاست و رۆژئاوى ئەمریکا پلەى گەرما بۆ ژێر سفرى سەدى دادەبەزێنێت
- روداوەکانى توندوتیژى و بەکارهێنانى چەک لە ئەمریکا تەمەنە جیاوازەکان تێدەپەڕێنێت
تایمز
- مانگرتنى مامۆستایانى بەریتانیا کە پێشبینیدەکرێت لە 20 هەزار ناوەندى خوێندندا روبدات، دایکان و باوکات دەستەوسان دەکات
- بەریتانیا خراپترین گەشەى ئابورى بەخۆیەوە دەبینێت وەک یەکێک لە وڵاتە پیشەسازییەکانى جیهان، بەهۆى بڕیارەکانى لیز ترەس، سەرۆکوەزیرانى پێشوى وڵاتەکە
- فیلەندا سورە بەبێ سوید نەچێتە نێو رێکخراوى ناتۆ؛ تورکیا دژى ئەندامبوونى سویدە
گەڵف نیوز
- سەرۆکوەزیرانى ئیمارات دەڵێت، وڵاتەکەى لە هەوڵدایە ببێتە یەکەم وڵات لە روى پێشکەوتووى تەندروستى جیهانییەوە
- دواى سێ ساڵ لە سەرهەڵدانى کۆرۆنا، رێکخراوى تەندروستى جیهانیى هێشتا بە مەترسییەکى جیهانیى دەزانێت
- ئیمارات یەکەم فڕۆکەى خۆى بە بەکارهێنانى 100% وزەى خاوێن تاقیکردەوە
چاینە دەیلى
- شەپۆلى نوێی توشبوونى کۆرۆنا لە چین بەرەو کۆتایی دەچێت
- لە چەند هەنگاوێکى نوێدا چین بەنیازە لە بوارى داهێنانە پیشەسازییەکاندا گەشەسەندنى بەرچاو بەخویەوە ببینێت
- ئاگرێکى گەورە لەناوچەى گوانگ چی چین کەوتووەتەوە و 500 کارمەند لە هەوڵى کوژاندنەوەیدان