73
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە عەرەبییەکانی ئەمرۆ، دووشەممە، 30ی کانونی دووەمی 2023
شەرقولئەوسەت
- سەرۆکوەزیرانی عێراق دۆسیەی هەموارکردنی دەستور دەکاتەوە، لەنێو ناکۆکییەکان لەبارەی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی
- تورکیا پشتیوانی لە هەوڵەکان دەکات بۆ لێپرسینەوە لە “رژێمی” ئەسەد، لە بەرامبەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە دوما
- پوتین بە داواکەی شۆڵتس رازی بوو، دیالۆگ لە پێناو کۆتایی هاتنی جەنگ
قودسی عەرەبی
- سەرچاوە ئەمریکیەکان: هێرشەکانی ئەسفەهان ئۆپراسیۆنێکی نهێنی ئیسرائیل بووە بۆ بەرپەرچدانەوەی خواستە ئەتۆمیەکانی ئێران
- گۆڕەپانەکانی “بەهاری عەرەبی” لە وڵاتان بە هێزی ئەمنی گەمارۆ دراوە
- جەنەراڵێکی ئەمریکی هۆشداری دەدات لە هەڵگیرسانی شەڕ لەگەڵ چین لە ساڵی 2025
سەباح
- لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق داوا دەکات پەلە بکرێت لەپەسەندکردنى پرۆژەیاسای بودجەی 2023
- سوریا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ عێراق دەستپێدەکاتەوە
- وەزارەتی بازرگانی عێراق هێلکە، ئارد و شیر بە نرخی هەرزان دەخاتە بازاڕەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گرانی
دەستوری عێراقی
- عێراق لەگەڵ ئەمریکا گفتوگۆ دەکات لەبارەی وەرگرتنی فڕۆکەی بیۆنگی پێشکەوتوو
- مامۆستایەک لە سەڵاحەدین بەهۆی لێدانى سەری خوێندکارێک لە کارەکی دورخرایەوە
- بەغداد و هەولێر بە هاوبەشی یارییەکانی پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا لەخۆدەگرن