66
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە فارسییەکانی ئەمرۆ،دووشەممە،30ی کانونی دووەمی 2023
ئارمان میللی
- دوای بومەلەرزەکە خەڵکی خۆی لەژێر بەفردا شەوێکی ساردیان لە دەرەوە بەڕێکرد
- پرسی ئەتۆمی ئێران لە قەیرانێکی گەورەدایە
- وەزیری دەرەوەی ئێران: یەکێتی ئەوروپا تێگەیشت کە ناتوانێت بە ئاگر یاری بکات
ئاسیا
- بانکی ناوەندی ئێران پلانی هاوردەکردنی ئاڵتونی لە دەرەوەی وڵات پەسەند کرد
- حکومەتی ئێران هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە پارێزگاکانی ئێران دروستدەکات
- ئێران ئەمساڵ 81 بیری نوێی نەت و غازی هەڵکەندووە
ئافتاب
- برایان نیلسون، یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات
- چالاکێکی سیاسی: کێشەی ئێران ئەوەیە لەبری رێکخستنی گەل دەست بە دەوڵەتسازی کراوە
- 13 رۆژە بە بەردەوامی خەڵکی تاران هەوای پیس هەڵدەمژن
جمهوری ئیسلامی
- تیمە فریاگوزاریەکان لە 70 گوندی خۆی هاوکاری زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە دەکەن
- ئەمریکا لە رێگەی قەتەرەوە پەیامی لەبارەی پرسی ئەتۆمی بۆ ئێران ناردووە
- ژمارەیەک پەرلەمانتار داوای هەموارکردنی یاسای هەڵبژاردنەکانی ئێران دەکەن