58
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە تورکییەکانی ئەمرۆ، دووشەممە، 30ی کانونی دووەمی 2023
ئاکشام
- سبەینێ پەرلەمان لەبارەی یاسای خانەنشینی کۆدەبێتەوە
- ئەردۆغان: دەتوانین پەیامێک بە فینلەندا بدەین کە سوید شۆک ببێت
- سەرۆکی مەهەپە: شەش لایەنەکەی ئۆپۆزسیۆن لە ئەردۆغان دەترسن
تورکیە
- لە هەموو ئەو بیرانەی کە حکومەتی تورکیا لە دەریای رەشدا لێیداوە غاز هەیە
- منداڵێکی سوری بەهۆی پەلاماری سەگەوە لە ئەدەنە گیانی لەدەستدا
- تیمی هاککەری تورکیا لە 2022دا رێگەی لە 138 هەزار هێرشی سایبیری گرتووە
یەنی چاغ
- لە قەیسەری 600 ئەندامی ئاکەپە چوونە نێو پارتی باش
- وەزارەتی دەرەوەی تورکیا هوشیاری دەداتە هاوڵاتیەکانی لە گەشتکردن بۆ ئەوروپا و ئەمریکا
- نرخی غازی سروشتی لەسەر هاوڵاتیان دوو ئەوەندە و نیو زیادی کردووە
ئایدنلک
- ئەمریکا لەدژی دانوستانەکانی تورکیا و سوریا لەگەڵ هۆزە عەرەبیەکانی سوریا کۆدەبێتەوە
- حکومەتی تورکیا کرێی دوکانە حکومیەکان زیاد دەکات
- شاندێکی ئەمریکی بۆ ئەوەی تورکیا لە گەمارۆکانی سەر ئێران و روسیا رازی بکات سەردانی ئەنقەرە دەکات