57
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە ئینگلیزییەکانی ئەمرۆ،دووشەممە، 30ی کانونی دووەمی 2023
یو ئێس ئەی تودەی
- بەڵێنی ناردنی تانک لەلایەن ئەمریکاوە پێشبینی ئەوەی لێدەکرێت ئۆکراین روبەڕوی جەنگێکی خوێناویتر بکاتەوە
- هاوڵاتییانی هەژاری ئەمریکا لەکاتی داواکردنی هاوکاری دارایی، خۆراک و بیمەی تەندروستی لەلایەن حکومەتەوە روبەڕوی پشتگوێخستن دەبنەوە
- سەدان خۆپیشاندەر لە ویلایەتەکانی ئۆکلاهۆما و کالیفۆرنیا داوای دادپەروەریی دەکەن بۆ دۆسیەى تایری نێکڵس، ئەو رەشپێستەی لەلایەن 5 پۆلیسەوە کوژرا
دەیلی تەلەگراف
- لایەنگرانی نەدیم زەهاوی دەڵێن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بەبێ “گوێگرتنێکی دادپەروەرانە” لێی لەکارەکەی دوریخستووەتەوە
- وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا ناچار دەکرێت کاتێکی دیاریکراو بۆ بەشی فریاگوزاری بەپەلەی وڵاتەکەی بۆ بە دەمەوەهاتنی هاوڵاتییان دابنێت
- بۆریس جۆنسۆن، سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا دەڵێت، پوتین هەڕەشەی کوشتنی بە موشەک لێکردووە و گوتویەتی “ئەو کارە تەنها یەک خولەک دەخایەنێت”
گەڵف نیوز
- پرۆسەی پێدانی ڤیزای بەریتانیا هاتەوە سەر 15 رۆژ دوای ئەوەی پێشتر بەهۆی کۆرۆناوە 7 هەفتەی دەخایاند
- بەهۆی دوو روداوی هاتوچۆوە لە پاکستان 50 کەس گیانیان لەدەستدا کە 10 منداڵى تێدابووە
- بەهۆی شەپۆلێکی سەرماوە لە هەندێ ناوچەی ئیمارات پلەکانی گەرما بۆ پلەی بەستن دابەزیون
ساوس چاینە مۆرنینگ پۆست
- پەکین لە پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتییانی ژاپۆن بەردەوام دەبێت بەڵام بەهۆی پەتای کۆرۆناوە بڕیارەکە کۆریای باشور ناگرێتەوە
- دوای سێ ساڵ لە سوککردنی رێکارەکانی کۆرۆنا، نەخۆشانی کۆرۆنا رێگەیان پێدەدرێت یەکەکانی چاودێریی تەنها چۆڵ بکەن
- بەهۆی هەبوونی گومان لە درمانی دژی کۆرۆنا پزشکانى هۆنگ کۆنگ دڵنیایی دەدن بە خەڵکی