زووم، ئاژانسەکان
ئەمڕۆ یەکشەممە، 29 کانوونی دووەمی 2023، گەڕى دووەمى هەڵبژاردنى پەرلەمانى تونس بەڕێوەدەچێت. لە گەڕى یەکەمدا رێژەى بەشداریکردنى هاوڵاتیان 11% بوو.
پێشبینی دەکرێت رێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکەدا لاواز بێت و قەیرانی سیاسی لە تونس قوڵتر ببێتەوە، بەڵام هەندێکی دیکە دەخوازن هەڵبژاردن دۆخێکی سەقامگیر بەدیبهێنێت.
رۆژی 17ی کانونی یەکەمی 2022، هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ پەرلەمانی تونس بەرێوەچوو، هەڵبژاردنەکە بۆ یەکەمجار لە مێژووی تونس سیستمی فرەبازنەیی بوو، وڵاتەکە بەسەر 161 بازنەدا دابەشکرابوو، دەنگدەر تەنها دەنگی بە کاندید دەدا، لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنەکەدا هەر کاندیدێک لە بازنەیەکدا دەنگی زۆرینە 50+1 بەدەستبهێنایە راستەوخۆ دەبوو بە ئەندامی پەرلەمان، ئەگەریش هیچ کاندیدێک لە دەنگی زۆرینەی بەدەست نەهێنایە، هەڵبژاردن دەچوە گەڕی دووەم لەو بازنەیە.
https://zoomnews.info/%d8%aa%d9%88%d9%86%d8%b3-%d9%be%d8%a7%d8%b4-12-%d8%b3%d8%a7%da%b5-%d9%84%db%95-%d8%b4%db%86%da%95%d8%b4-%d8%a8%db%95%d8%b1%db%95%d9%88-%da%a9%d9%88%db%8e%d8%9f/
لە هەڵبژاردنەکەی مانگی رابردوو، تەنها 23 کورسی پەرلەمان یەکلابوونەوە لە کۆی 161 کورسی، لە نێویاندا 3 ژن.
لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنەکان، 23 کورسی یەکلابۆوە لە کۆی 161
131 کورسی پەرلەمان لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنەکان یەکلانەبوونەوە و چوونە گەڕی دووەم، کە ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت
لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکان، 261 کاندید لە 131 بازنە کێبڕکێ دەکەن بۆ سەرکەوتن بۆ پەرلەمان.
لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنەکان 11%ى دەنگدەران بەشداریان کردبوو لە کۆی 9 ملیۆن و 136 هەزار دەنگدەر. دەستەی هەڵبژاردنەکان لاوازی بەشداری هاوڵاتیانى بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە سیستمی فرەبازنەیی سیستمێکی نوێیە بۆ هاوڵاتیان، ئۆپۆزسیۆنیش دەڵێت، ئەمە نامەیەکی روونە دژ بە “رژێمی کودەتای سەرۆک”.
لە کۆی 9ملیۆن و 136 هەزار دەنگدەر، ملیۆنێک هاوڵاتی بەشداری دەنگدانیان کردووە
وڵاتەکە بە قەیرانێکی قوڵی سیاسی و ئابوریدا تێدەپەرێت، ئەم هەڵبژاردنە یەکەم هەڵبژاردنە دوای بڕیارەکانی قەیس سەعید، سەرۆککۆماری وڵاتەکە، لە 25ی تەموزی 2021، کە پەرلەمانی هەڵپەسارد و سەرۆکی حکومەت و دەسەڵاتی دادوەری لە کارەکانیان دورخستەوە و خۆی تەواوی دەسەڵاتەکانی گرتەدەست، دەستوری نوێی بۆ تونس دانا و یاسای هەڵبژاردنەکانی هەموارکردەوە.
بەسام معتەر، سەرۆکی رێکخراوی عەتید بۆ چاودێری هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، ئەم کەشەی هەڵبژاردنەکانی پێدا تێدەپەرێت کەشێکی گونجاو نییە بۆ هیچ کارێکی سیاسی، بەشداری هاوڵاتیان کەمتر دەبێت لە گەڕی یەکەم بەهۆی قوڵبونەوەی زیاتری قەیرانی سیاسی و ئابوری.
سامی تەریقی، سەرکردە لە جوڵانەوەی نەهزەی ئیسلامی، کە بەهۆی بڕیارەکانی سەرۆککۆمار لەدەسەڵات دورخرانەوە، رایگەیاند، ئەم هەڵبژاردنە لە گەڕی یەکەم کۆتاییهات کاتێک گەل بە ئاشکرا قسەی خۆی کرد و بەشداری نەکرد.
گەل بە ئاشکرا قسەی خۆی کرد
سامی دەڵێت، ئەم رێگەیەی قەیس سەعید گرتویەتیەبەر تەنها قەیرانی وڵاتەکە ئاڵۆز دەکات، بێجگە لە پەرلەمانێکی بێدەسەڵات هیچی دیکەی لێ بەرهەم نایەت.
لەلایەکی دیکەوە، بەدرەدین قمودی سەرکردە لە جوڵانەوەی گەل، کە پشتیوانی بڕیارەکانی سەرۆککۆمار بوون رایگەیاند، ئەم هەڵبژاردنە وێستگەیەکی گرنگە و سەقامگیری لە وڵاتەکەدا بەدیدەهێنێت.
لە 1ی شوبات ئەنجامی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکان رادەگەیەندرێت، بەڵام پێناچێت ژمارەی ئەندامانی پەرلەمان تەواو ببێت، بەو پێیەی حەوت بازنەی دەرەوە هیچ کەسێک خۆی کاندید نەکردوە. لە یەکەم دانیشتنی پەرلەمان داوا لە دەستەی هەڵبژاردنەکان دەکرێت تەنها لەو حەوت بازنەیە هەڵبژاردنێکی دیکە ئەنجام بدرێت.
https://zoomnews.info/%d9%be%d8%a7%d8%b4-12-%d8%b3%d8%a7%da%b5-%d9%84%db%95-%d8%b4%db%86%da%95%d8%b4-%d8%af%d8%b1%d9%88%d8%b4%d9%85%db%8c-%d8%a8%da%95%db%86-%d9%84%db%95-%d8%aa%d9%88%d9%86%d8%b3-%d8%a8%db%95%d8%b1/