زووم،ئاژانسەکان
شەوی رابردوو بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.8 پلەی رێختەر شاری “خۆی” لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان هەژاند، بە پێی ئامارە راگەیەندراوەکان 3 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 800 کەس بریندار بوون
محەممەد سادق موعتەمدیان، پارێزگاری ورمێ رایگەیاند، 16 بریندار گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی سەلماس، 20 کەسی دیکەش بە هۆی سەختی برینەکانیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەی شاری “خۆی” کراون و نەشتەرگەری بۆ 6 کەسیان ئەنجام دراوە
نزیکەی 70 گوند زیانیان بەرکەوتووە
محەممەد سادق موعتەمدیان، پارێزگاری ورمێ
موعتەمدیان گوتیشی، نزیکەی 70 گوند زیانیان بەرکەوتووە و تیمەکانیان رەوانەی 30 ناوچە کردوە بۆ دیاریکردنی زیانەکانی بومەلەرزەکە.
پێگەی AFAD “سەرۆکایەتی بەرێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاو رایگەیاند، بومەلەرزەکە بە گوڕی 5.9 پلەی هێرتز بووە و لە قوڵایی 6.49 کیلۆمەتر رویداوە، کە شاری “خۆی” چەقی بومەلەرزەکە بووە.
بە گوێرەی راگەیەندراوی ناوەندی بومەلەرزەزانی ئێران، بومەلەرزەکە کاتژمێر 9:14خولەکی شەو رویدراوە بە کاتی هەرێمی کوردستان، لە شارەکانی “خۆی” و “چایپارا” پشوی فەرمی راگەیەندرا.