مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە فارسییەکانی ئەمرۆ، یەکشەممە، 29ی کانونی دووەمی 2023
ئاسیا
ئۆتۆمبێلە کۆنەکان هۆکاری سەرەکی پیسبوونی کەشوهەوای شارەکانی ئیرانن
نووسەرێک: 2023 ساڵێکی سەخت دەبێت بۆ دیپلۆماسی ئێران
سوودی بانکی لە ئێران گەیشتووەتە 21.5٪
ئافتاب
تالیبان ناوتۆمارکردنى کچانى بۆ تاقیکردنەوەکانى وزارى قەدەغە کرد
چەندین وڵاتی رۆژئاوایی هۆشداری دەدەنە هاوڵاتییەکانیان لە تورکیا
پۆلیس دەست بە ناردنی پەیامی باڵاپۆشی بۆ هاوڵاتیان دەکاتەوە
ئیتلاعات
داواکاری گشتی تاران: باڵەخانە خراپەکان لە تاران وەک بۆمبی چێنراون
ئەگەر باران نەبارێت چەند هەفتەی دیکە بەنداوەکانی تاران بەتەواوی وشک دەبن
فەرماندەی هێزی دەریایی ئێران: بەمنزیکانە درۆنی نوێ نمایش دەکەین
جمهوری ئیسلامی
نەتەوەیەکگرتووەکان: برسێتی هەڕەشە لە ملیۆنان هاوڵاتی سوری دەکات
لە سەردەمی رەئیسیدا بیانیەکان 950 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنانیان لە ئێران کردووە
دروستکردنی پرۆژەی گەورەترین وێستگەی کارەبایی وزەی خۆر لە ئەسفەهان دەستیپێکرد.