مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە تورکییەکانی ئەمرۆ،یەکشەممە، 29ی کانونی یەکەمی 2023
سەباح
- ئەردۆغان: ئۆپۆزسیۆن کاندید ئاشکرا ناکات و رێگری لە کاندیدکردنی من دەکات
- کارکردن لە کانێکی ئاڵتون لە شاری ئایدن تەواو بووە کە ساڵانە بە بەهای 400 ملیۆن دۆلار ئاڵتون دەردەهێندرێت
- گەنجێک دەستگیرکرا کە هەژماری بانکی 14 هەزار کەسی هاککردووە
سوزجو
کلچدارئۆغلۆ: لە هەر جێگەیەک سیاسەتمەداران دەوڵەمەند بن، لەوێ مافی هاوڵاتییان دەخورێت
سەرۆکی پارتی سەعادەت: لە مانگی شوباتدا بە تەئکیدی کاندیدی ئۆپۆزسیۆن ئاشکرا دەکرێت
ملیۆنێک و 500 هەزار کارمەندی بە تەمەنی دامودەزگاکانی تورکیا چاوەڕێی یاسایەکی نوێ دەکەن کە خانەنشین بکرێن
ئەڤرەنسەل
رێژەی ئاوی دەریاچەکانی تورکیا 40٪ بۆ 70٪ کەمی کردووە
بەشێک لە کرێکاران دووهەزار و 250 لیرە موچە وەردەگرن، لە کاتێکدا نزمترین موچە نزیکەی نۆ هەزار دیاریکراوە
خۆپیشاندانی بەشێک لە کرێکارانی کارگەکان لە ئەستەنبوڵ بەردەوامە
یەنی بیرلیک
سەرۆکی پارتی باش: پارتەکەمان لە هەڵبژاردەکاندا یەکەم دەبێت
سوید پرۆسەی بە ئەندامبوونی لە ناتۆ راگرت
فەرماندەیەکی سەربازى ئەمریکا: ئەگەری هەیە ساڵی 2025 لەگەڵ چین بکەوینە نێو شەڕێکی گەورەوە