107
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە عەرەبییەکانی ئەمرۆ، یەکشەممە، 29ی کانونی دووەمی 2023
شەرقولئەوسەت
- کورد “عەسائیبی ئەهلی حەق” تۆمەتبار دەکات کە لە پشت بڕیارەکەی دادگای فیدراڵییە بێت بۆ رێگرى لە ناردنى پارە بۆ هەرێم ى کوردستان
- جۆرجیا مێلۆنی، بە رێککەوتنێكی گازى سروشتییەوە لیبیای جێهێشت
- وڵاتانی رۆژئاوا بەڵێنی لێپرسینەوە لە بکەرانی هێرشی کیمیایی لە سوریا دەدەن
سەباح
- بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی کەشی ئەرێنی نێوان پارتی و ئیدارەی دەوڵەت تێکدەدات
- 5800 پێگەی نوێی شوێنەواری لە کوردستان دۆزرانەوە
- دیبلۆماسیەتی نوێی عێراق.. کرانەوە بە روی ئەوروپا
قودسی عەرەبی
- ناکۆکی دارایی نێوان هەولێر و بەغداد، یەکێتی و پارتی لەیەک نزیک دەکاتەوە
- ئێران لە ئامێزی روسیادا هەڕەشە لە ئەوروپا دەکات
- داڕمانی لیرە بەرامبەر دراوە بیانیەکان بازاڕی لوبنانی دوچاری شڵەژان کردوە
عەرەب
- ئەمریکا پەرۆشە بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی سیاسی کوردستان
- رێککەوتنی گازی ئیتاڵیا و لیبیا بە بڕی 8 ملیار دۆلارە
- لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکانی تونس، ئەمڕۆ چاوەرێ دەکرێت رێژەی بەشداری بەرز ببێتەوە