87
هائارێتز (ئیسرائیل)
- لەماوەی 24 کاتژمێردا دوو هێرشی چەکداری لە قودس رویاندا و بەهۆیەوە 7 ئیسرائیلی کوژران و پێنجی دیکەش برینداربوون
- خۆپیشاندانەکانی دژی حکومەتە “دیکتاتۆرەکەی” ناتانیاهۆ پێی نایە هەفتەی چوارەمەوە
- لە خۆپیشاندانەکانی ئیسرائیل خەڵک، پارێزەر و چالاکوانی مەدەنی دەستگیرکراون
گەڵف نیوز
- دوای بردنەوەی نازناوی لیگا وەن و جامی جیهانی، مێسی وەک باشترین یاریزانی ساڵی 2022 هەڵبژێردرا
- دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵی 2024 کاندید دەکات و دەڵێت لە هەموو کات زیاتر پابەندم
- ژنانی گوندەکانی پاکستان روبەڕوی نەریتە چەوتەکانی کۆمەڵگە دەبنەوە و کار دەکەن
سەندەی مۆرنینگ پۆست
- دەسەڵاتدارانی هۆنگ کۆنگ، وەک هاوکارییەک بۆ باری داراییان، باجی سەر چینی مامناوەند کەم دەکەنەوە کە خزمەتکار بۆ ماڵەکانیان دەگرن
- کۆرۆنای درێژخایەن باڵ بەسەر نەخۆشانی ئاسیادا دەکێشێت و تائێستاش چارەسەرێکی دیاریکراوی نییە
- کۆریای باکور بەڵێنی پێدانی تانکی ئەبرامز بە ئۆکراین بە “تاوانێک”ـی نا پیشەییانە ناودەبات
سەندەی تەلەگراف
- لەژێر ناوی “نەخۆشخانە لە ماڵەکەتدا” نەخۆشانی بەریتانیا بەهۆی مانگرتنەکانەوە لە رێگەی لینکی ڤیدیۆییەوە چارەسەر دەکرێن
- بەهۆی دەستدرێژی کوڕێک، کە رەگەزی خۆی بۆ كچ گۆڕیوە، بۆ سەر کچێکی 13 ساڵان نیکۆلا ستێرگیۆنی داکۆکیاری گۆڕینی رەگەز لە سکۆتلەندا روبەڕوی رەخنە دەبێتەوە
- داوا دەکرێت بەهۆی تۆمەتی گەندەڵی، نەدیم زەهاوی بەڕێوەبەری پارتی پارێزگارانی بەریتانیا و وەزیری پێشویی خەزێنەی ئەو وڵاتە دەستلەکاربکێشێتەوە