105
سەباح
- رێککەوتنە ستراتیژییەکەی نێوان عێراق و فەرەنسا لە 50 مادە پێکدێت
- پاش لێدوانەکانی پارێزگاری تازەی بانکی ناوەندی چاوەڕێدەکرێت رێوشوێنی دیکە بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار بگیرێتەبەر
- یونسکۆ دەڵێت عێراق تەنها 6%ی بودجەی بۆ بواری پەروەردە تەرخانکردووە
عەرەب
- پێشبینیدەکرێت لە کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی ئەمڕۆی نێوان یەکێتی و پارتیدا بەشێک لە کێشەکان چارەسەر بکرێن
- سودانی لە پاریس.. زۆرترین قسە لەبارەی ئابوورییەوە دەکات و خۆی لە سیاسەت بەدوور دەگرێت
- کۆشکی سپی دەڵێت چاوخشاندنەوە بە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ سعودیە بە مانای پچڕانی پەیوەندییەکان نایەت
شەرقولئەوسەت
- عێراق و فەرەنسا “گەورەترین” گرێبەستی ستراتیژیی لە مێژووی نێوانیاندا ئیمزادەکەن
- لە رەققە تورکیا بارەگاکانی هەسەدە بۆردومان دەکات و لە عەفرین ئیمزا بۆ لابردنی سەرۆکی کاتیی حکومەتی سووریا کۆدەکرێتەوە
- ئێران لە چوار هەفتەدا 50 کەسی لەسێدارە داوە
قودسی عەرەبی
- پێشنیازدەکرێت عێراق لە مامەڵە بازرگانییەکانیدا لە بری دۆلار کار بە دراوێکی دیکەی بیانی بکات
- سووریا تۆمەتباردەکرێت بە بەکارهێنانی گازی کلۆری ژەهراوی لە دۆما
- برسێتی لە سووریا گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی و ئێستا تەنها دەوڵەمەندەکان دەتوانن “شاورمە” بخۆن