70
سوزجو
- کلچدارئۆغلۆ: دەسەڵاتداران تورکیا وەک کۆمپانیای خانەوادەکانیان بەڕێوەدەبەن
- هەڵواسینی وێنەی ئەردۆغان لە میترۆکاندا ئۆپۆزسیۆنی توڕە کردووە
- حکومەت دەستبەسەر زەوی ئەو جوتیارانەدا دەگرێت کە قەرزەکانیان نەگەڕاندووەتەوە
حوریەت
- ئەردۆغان: مانگی ئایار غازی دەریای رەش دەگەیەنینە هەموو ماڵێکی تورکیا
- لە تورکیا شەش ملیۆن و 500 هەزار دەنگدەری نوێ هەن
- سکاڵان لەدژی کۆمپانیاکانی وەرگرتنی ڤیزە 419٪ زیادی کردووە
ئەڤرەنسەل
- خۆپیشاندانی کرێکارانی کارگەکان بەردەوامە و داوای زیادکردنی 54٪ی موچەکانیان دەکەن
- بەگوێرەی ئاکەپە هیچ رێگریەکی یاسایی و دەستووری لە بەرامبەر خۆکاندیدکردنی ئەردۆغان نییە
- حکومەت هەوڵی داخستنی دۆسیەی دوو کەس دەدات کە بەتۆمەتی دەستدرێژی بۆ سەر منداڵ دەستگیرکراون
قەرار
- پێدەچێت ئۆپۆزسیۆن 13ى شوبات کاندیدەکەی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئاشکرا بکات
- سیناتۆرێکی ئەمریکی: تاوەکو تورکیا لە بەرامبەر ئەندامێتی فینلەندا و سوید لە ناتۆدا رازی نەبێت فڕۆکەی ئێف16ی پێنادرێت
- لە ئەستەنبوڵ کەسێک خۆی و سێ منداڵی کوشت