66
گەڵف نیوز
- بەهیوای ئەوەی ئەمریکا خۆی لە پاشەکشەی ئابوری دەپارێزێت، بازاڕەکانی بۆرسەی جیهانی بەرزبوونەوەی بەرچاویان بەخۆیانەوە بینیوە
- بەهۆی کەمی بەرهەم و گەشەی ئابورییەوە، جێرمی هەنتی، وەزیری دارایی بەریتانیا داوا لە کەسە بەتەمەنەکان دەکات دەستبەکاربکەنەوە
- دوای “کوشتنی” کەسێکی “رەشپێست” لەلایەن پێنج پۆلیسەوە لە ویلایەتی تێنەسی ئەمریکا، بایدن داوای ئارامبوونەوەی دۆخەکە دەکات
چاینە دەیلی
- گەشتیارانی فێستیڤاڵی بەهار و سەری ساڵی نوێی چین گەشەی بەرچاویان داوە بە ئابوری ئەو وڵاتە
- شی جینپینگ، سەرۆکی چین داوا دەکات هاوڵاتییانی وڵاتەکەی سەختتر کاربکەن بۆ ئەوەی ئابوری وڵاتەکەی بگەڕێتەوە دۆخی پێش کۆرۆنا
- سێ ساڵی رابردوو رۆڵی باشیان بینیوە لە بەرزکردنەوەی ئاستی توانای پزیشکان بۆ روبەڕوبوونەوەی پەتا وەزییەکان
یابان تایمز
- لەگەڵ سوککردنی رێکارەکانی کۆرۆنا لە یابان، هۆشداری دەدرێت لەبارەی زیانی گۆڕانکارییەکان
- لەبارەی سنوردارکردنی هەناردەی چیپی ئەلیکترۆنی بۆ چین، بایدن گرێبەست لەگەڵ یابان و هۆڵەندا دەکات
- مانگى ئازار حکومەتى یابان رەزامەندى لەسەر بەکارهێنانی حەبی رێگرى لە دووگیانى دەدات
فاینەنشیەڵ تایمز
- روسیا دان بەوەدا دەنێت ڤلادیمێر پوتین لە سزادراوانی وڵاتەکەی خۆش بووە بۆ ئەوەی بتوانن پەیوەندی بە گروپی ڤاگنەرەوە بکەن
- بەڕێوەبەرایەتی باجی بەریتانیا دان بەوەدادەنێت لەبارەی لێکۆڵینەوە لە نەدیم زەهاوی، وەزیری پێشووی خەزێنەی بەریتانیا زانیاری هەڵەی داوە
- زۆری خواست لەسەر كڕینی گوڵی ماتەمینی لە چین نیشانەیەکە بۆ بەرزبوونەوەی ژمارەی مردن بەهۆی کۆرۆناوە