19
یو ئێس ئەی تودەی
- بەڵێنەکەی بایدن بۆ ناردنی تانک بۆ ئۆکراین، ئامادەکارییەکی نوێیە بۆ شەڕ دژی روسیا
- گۆڕانکارییەکانى ئەمدواییەى سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر کوبا، رەنگە کۆتایی بە گەشتى ترسناکى کۆچبەرانی وڵاتەکە بۆ ئەمریکا بهێنێت
- رەشپێستەکانى ئەمریکا لەمەودوا زووتر دەرفەتى چاندنەوەى گورچیلەیان بۆ دەڕەخسێت بەهۆى ئەو گۆڕانکارییانەى
- لە سیاسەتى تەندروستى وڵاتەکە کراون
یابان تایمز
- بەڕێوەبەری کۆمپانیای لێکزس، شوێنێ ئاکیۆ تۆیۆدای سەرۆکی کۆمپانیای تۆیۆتا دەگرێتەوە
- شارەزایانی تەندروستی لە یابان داوادەکەن ڤاکسینی کۆرۆنا وەكو خزمەتگوزاریی خۆڕایی بۆ ھاوڵاتیان بمێنێتەوە
- کۆمپانیاکان نرخى کارەبایان لە یابان زیادکردووە و نیگەرانی زۆری لای ھاوڵاتیان دروستکردووە
گەڵف نیوز
- کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت لە ئیمارات کاتی زیاتریان پێدەدرێت تاوەکو گرێبەستەکانیان لەگەڵ کارمەندەکانیان ھەمواربکەنەوە
- ئەو پیاوە ئیماراتییە 100 ساڵەی کە بڕوای وابوو لە نزیک سروشت بژیت، گیانی لەدەستدا
- ھێرشە موشەکییەکانی روسیا ژێرخانی کارەبای ئۆکراین زیاتر وێران دەکەن
ھائارێتزی ئیسرائیل
- لە ھێرشێکی ھێزەکانی ئیسرائیل بۆسەر شارۆچکەی جێنین لە کەرتی رۆژئاوا، 10 ھاوڵاتی فەڵەستینی کوژران
- سەرۆکی یەکێتی ئەوروپا ھۆشداریی بە ئیسرائیل دەدات لە “بێدەسەڵاتکردنی” دەسەڵاتی دادوەریی وڵاتەکە
- پێدەچێت گرژییەکانی کەرتی رۆژئاوا لە فەڵەستین خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی بنیامین نەتانیاھۆی سەرۆکوەزیران ئیسرائیل بکات