35
شەرقولئەوسەت
- دەسەڵاتى دادوەریی عێراق دەڵێت زۆرینەى تۆمەتبارانى “دزى سەدە” هەڵهاتوون
- دادگاى فیدراڵیی عێراق پایەکانى ئیدارەى دەوڵەت دەهەژێنێت، قەیرانەکانى نێوان بەغداد و هەولێر قوڵتردەکاتەوە
- گومان لە “جدیەتى” ئیدارەى بایدن دەکرێت لە پرسى دانوستانە ئەتۆمییەکانى ئێران
عەرەب
- قەتەر کێبڕکێى فەرەنسا دەکات بۆ بەشداریکردن لە پڕۆژەکانى وزە لە عێراق
- بڕیارێکى دادوەریی بۆ قەدەغەکردنى ناردنى پارە بۆ هەرێمى کوردستان، کوردەکانى عێراق “دەوروژێنێت”
- بارودۆخى سیاسى کوەیت تووشى چەقبەستوویی بووەتەوە
قودسى عەرەبى
- 10 کوژراو و 22 بریندار.. حکومەتى نەتانیاهۆ بە “کۆمەڵکوژیی” جنین دەسەڵاتى خۆى دەستپێدەکات
- کورد هۆشداریی لەباربردنى ئەو دەرفەتە دەدات بۆ چارەسەرکردنى ناکۆکییەکانى نێوان بەغداد و هەولێر هاتووەتە ئاراوە
- رۆژنامەى تایمز: چارەکێکى هۆڵەنداییەکان پێیانوایە هۆڵۆکۆست ئەفسانەیە و لە ژمارەى کوژراواندا زیادەڕۆیی کراوە
قەبەسى کوەیتى
- بەشێک لە خێزانەکان قوتابییەکانیان بۆ “گزیکردن” لە تاقیکردنەوەکاندا هاندەدەن
- لە فڕۆکەخانەى کوەیت 530 کەس دەستگیرکران کە بەنیازبوون بە بەڵگەنامەى “ساختە”وە بێنە کوەیت
- ئەمیرى کوەیت دەستلەکارکێشانەوەى حکومەتى پەسەندکرد