42
رۆژنامەى شەرقولئەوسەت لە ژمارەى ئەمڕۆ چوارشەممەدا بڵاویکردەوە، چوارچێوەى هەماهەنگى لە کابینەکەى محەمەد شیاع سودانى سێ وەزارەتى بۆ کورد دیاریکردووە کە وەزارەتى سیادى و خزمەتگوزارى لەخۆدەگرێت.
رۆژنامەکە لە زارى سەرچاوەیەکى باڵاوە ئاماژەى بەوەکردووە، چاوەڕواندەکرێت “دانوستانێکى ئاسان” لە نێوان چوارچێوەى هەماهەنگى و لایەنە کوردییەکان بێتە ئاراوە سەبارەت بەو پۆستە وەزاریانەى کە لە کابینەکەى سودانیدا بۆ هەردوو حزبە سەرەکییەکەى هەرێمى کوردستان تەرخانکراوە.
شەرقولئەوسەت باسى لەوەشکردووە، پارتى و یەکێتى هەریەکەیان لەتیف رەشید کە پۆستى سەرۆککۆمارى بردەوە، بە کاندیدى خۆیان دەزانن، بۆیە پاش یەکلابوونەوەى ئەو مشتومڕە، پشکى هەریەک لەو دوو حزبە لە حکومەتى تازە دەردەکەوێت.