38
یو ئێس ئەی تودەی
- چەند بەڵگەنامەیەکی نهێنی لە ماڵی مایک پێنسی جێگری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا دەدۆزرێنەوە
- تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک لەبارەی راگەیاندنی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لەسەر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا نەدراوە
- شەوی پێنجشەممە ئەستێرەیەکی زەبەلاح بە نزیک هەسارەی زەویدا تێپەڕدەبێت و تاوەکو ئێستا هیچ ئەستێرەیەک بەوشێوەیەی لە زەوی نزیک نەبووەتەوە
گاردیان
- بەهۆی گوتنی قسەی نەشیاو بە کارمەندەکانی، دۆمینیک رابی، وەزیری پێشووی دادی بەریتانیا و جێگری سەرۆکوەزیرانی ئێستا روبەڕوی زیاتر لە 20 سکاڵا دەبێتەوە
- لەدوای دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، جوتیارانی ئەو وڵاتە لە چەندین سولفەی حکومەت سوودمەدن دەبن بۆ پاراستنی ژینگەی وڵاتەکەیان
- جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا رەزامەندی دەربڕی کە 31 تانکی ئەبرامز بۆ ئۆکراین بنێرێت
گەڵف نیوز
- رەزامەندی ناردنی تانک بۆ ئۆکراین لەلایەن ئەمریکا و ئەڵمانیا رێخۆشکەر دەبێت بۆ وڵاتانی دیکەش چەکی قورس بدەن بە ئۆکراین
- زانکۆی ئەزهەری میسر، دوای سوتاندنی قورئان لە سوید، داوا دەکات بایکۆتی کاڵای سوید و هۆڵەندا بکرێت
- بەهۆی زۆری بارانبارینەوە بەشێک لە قوتابخانەکانی ئیمارات دەداخرێن
چاینە دەیلی
- شی جینپینگی سەرۆکی چین دەڵێت پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکای لاتین بەهێزتر دەکەن
- ژمارەی توشبوون و مردن لە چین بەهۆی کۆرۆناوە تادێت بەرەو کەمبوونەوە دەچێت
- بەگوێرەى راپۆرتێکی نەتەوەیەکگرتووەکان ئابوری جیهان لە ساڵی 2023دا بەرێژەی 1.9% گەشە دەکات