لوسی لێتبی، پەرستارە تۆمەتبارەکەى بەریتانیا لە چوارەم دانیشتنی دادگادا، نامەیەکى وەک دانپێدانانى کوشتنى حەوت منداڵە تازەلەدایکبووەکەدا خرایەڕوو.
روداوەکە پێش حەوت ساڵ رویداوە و دادگایکردنى کەوتووەتە، ئێستا پۆلیسی بەریتانیا نامەکەی لە ماڵەکەی دۆزییەوە، کە تاوانباربوونى دەسەلمێنێت. تێیدا نوسراوە “من بە ئەنقەست ئەو منداڵانەم کوشت”
داواکاری گشتیش نامەیەکی بڵاوکردوەتەوە، لوسى لە نامەکەیدا سەرزەنشتى خۆى کردووە و نوسیویەتى “من شایەنی ئەوە نیم بژیم، بە ئەنقەست ئەوانم کوشت، چونکە من کەسێکی باش نەبووم، تاوەکو گرنگییان پێبدەم”.
ئەو دەڵێت “هەرگیز منداڵم نابێت و هاوسەرگیریش ناکەم، هەرگیز نازانم هەبوونی خێزان چۆنە، هەناسەم بۆ نادرێت”.
نامەکەدا لەبەردەم دادگا خوێندرایەوە، کە دەڵێت “من کەسێکی خراپەکاری ترسناکم، من شەیتانم و ئەمەم کردووە.
لەمانەکەدا هەندێک وشە هەن گوزارشت لە خراپی بارى دەروونی دەکات، لەدواى روداوەکە و نوسیویەتى “هیچم بۆ ناگوترێت، ناتوانم هەناسە بدەم، خۆم دەکوژم، هیچ شتێکی هەڵەم نەکردووە، چۆن خۆم لەمە دەرباز بکەم؟ هیچ هیوایەک نییە”.
بە گەورەیی لەناوەڕاستی نامەکەدا نوسیویەتی “ڕق”
پارێزەری لوسى، پەیامەکە بە خاڵیکردنەوەیەکی ئەو ئازارە وەسف دەکات، کە چەشتوویەتى و دەڵێت، بەهۆی ئەو تۆمەتانەی بۆی هەڵبەستراون بەمشێوەیە گوزارشتی لە ناخی خۆی کردووە، چونکە بە کوشتنی ئەو منداڵانە تۆمەتبارکراوە، کە بە باشترین شێواز چاودێریی کردون”.
لوسى لە نامەیەکى دیکەدا نوسیویەتى “من هیچی هەڵەم نەکردووە، کەس بەڵگەی نییە لەسەر ئەو قسانە، ئیتر من بۆچی خۆم بشارمەوە؟”
پارێزەرەکەى لوسی دەڵێت “لە نەخۆشخانەیەکی قەرەباڵغدا، زۆر منداڵ دەمرن بەهۆی گرنگی پێنەدانیانەوە، بۆچی مردنی ئەم هەموو منداڵە بخرێتە ئەستۆی یەک کەس، کە پەرستارەکەیە”.
بەگوێرەى بەڵگەی نەخۆشخانە و دادگا، لوسی لەرێگەی دەرزییەوە حەوت منداڵی تازەلەدایکبوونی کوشتووە و هەوڵی کوشتنی 10 منداڵی دیکەی داوە.