24
ئارمان میللی
- وەزیرانی پەروەردە و تەندروستی لەبارەی داخستنی قۆتابخانەکان بەهۆی پیسی کەشوهەواوە ناکۆکن
- نرخی برنج لە ئیران 40٪ بەرزبووەتەوە
- ئێران ئامادەیە لە ئاوەدانکردنەوەی سوریادا بەشداری بکات
ئافتاب
- ئەمریکا گەمارۆی لەسەر کۆمپانیایەکی بەریتانی کە غازی ئێران ساخ دەکاتەوە هەڵگرت
- وەزیری دەرەوەی ئێران: کۆشکی سپی لە دۆخێکدا نییە کە باسی مافی مرۆڤ بکات
- سەندیکای کرێکارانی ئێران: ئێمە داوای زیادکردنی موچە ناکەین، هێزی کڕین بگەڕێننەوە
جمهوری ئیسلامی
- بانکی ناوەندی ئێران کار لەسەر جێگیرکردنی بازاری دراو دەکات
- ئەندامێکی ژووری بازرگانی ئێران: گەمارۆکانی سەر ئێران وڵاتە دۆستەکانیشی دەگرێتەوە
- نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران: فشاری ئەمریکا لەسەر چین بۆ رێگریکردنە لە کڕینی نەوتی ئیران
ئیتلاعات
- حکومەتی ئێران لەگەڵ هەر پشوویەک دوو هەزار و 400 ملیارد تومەن زیانی بەردەکەوێت
- پسپوڕانی ژینگە: پرسی کەشوهەوای پاک هیچ کاتێک کاری سەرەکی حکومەتەکانی ئێران نەبووە
- سوپای پاسداران جارێکی دیکە ئامادەیی خۆی پیشاندا کە لە رووی سەربازیەوە هاوکاری رژێمی سوریا بکات