49
یو ئێس ئەی
- داوادەکرێت قوتابخانەکانی ئەمریکا دووبارە یەکپۆشی بخەنە بواری جێبەجێکردنەوە
- سەرەڕای زیادبوونی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە ئەمریکا، پرۆسەی پێدانی ڤاکسین لە خانەکانی بەساڵاچوان خاوبووەتەوە
- تاوەکو ئێستا لێکۆڵینەوە بەردەوامە لەو رووداوەی کالیفۆرنیا کە خۆشی و شادی گۆڕی بۆ ماتەم و 11 کەس تێیدا کوژران
گەڵف نیوز
- سەرەڕای بەردەوامی جەنگێکی قورس لەگەڵ روسیا، بەرپرسێکی باڵای ئۆکراین لەسەر گەندەڵی سزادرا
- حکومەتی ئیمارات پارەى 14 جۆر خزمەتگوزاری لە وڵاتەکەیدا کەمدەکاتەوە و پارەى یەکێکیش لادەبات
- بەهۆی تەقینەوەکەی بەیروتی پایتەختی لوبنان، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئەو وڵاتە و داواکاری گشتی تۆمەتبار دەکرێن
یابان تایمز
- سەرەڕای راگەیاندنی بوژاندنەوەی ئابووری چین، تێکچوونی پەیوەندیەکان و لاوازی دۆخی تەکنەلۆجیای وڵاتەکە نیگەرانی بۆ دروستکردون
- ئیدارەی بایدن روبەڕوی حکومەتی چین دەبێتەوە بەهۆی ئەوەی چەند کۆمپانیایەکی چینی هاوکاری روسیایان کردووە
- بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە، لە یابان کێشە بۆ هاتوچۆی گشتی، شەمەندەفەر و ئۆتۆمبێلیش دروستبووە
فاینەنشیەڵ تایمز
- لە هەنگاوێکدا بۆ زیادکرنی پشتیوانییەکان بۆ ئۆکراین، ئەڵمانیا رەزامەندی دەربڕی تانکی جەنگیی بۆ ئەو وڵاتە بنێرێت
- لە لێکۆڵینەوەیەکدا دەرکەوتووە دامەزرێنەری گورپی ڤاگنەری روسی یاری بە یاساکانی رۆژئاوا کردووە بۆ خۆدورخستنەوە لە سزاکان و تۆمەتی رۆژنامەنووسان
- بەهۆی دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا و خاوبوونەوەی مامەڵی پاسپۆرتی گەشتیاران، شەمەندەفەرەکانی بەریتانیا-ئەوروپا خاڵی بوون لە گەشتیار