حکومەتی یۆنان رۆژنامەنووسێکی کوردی رادەستی تورکیا کردەوە، کە بەتۆمەتی هاوکاریکردنی پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) سزای بەسەردا سەپێندراوە.
رۆژنامەنووس موراد ئەڤریم، لە شاری مێردینی باکوری کوردستان چوار ساڵ سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو، هەڵهاتبوو بۆ یۆنان، بەڵام لەلایەن حکومەتی ئەو وڵاتەوە رادەستی تورکیا کرایەوە.
رۆژنامەنووسەکە پاش رادەستکردنەوەىن گواسترایەوە بۆ بۆ گرتووخانەی (جۆی ئێف)ی ئەدرنە.
دادگاییکردنی موراد ئەڤریم بەردەوام دەبێت، بەهۆی ئەوەی دوو سکاڵای دیکەی لەسەر تۆمارکراوە.
بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی دادی تورکیا، نزیکەی 80 رۆژنامەنووس ئێستا لە زیندانەکانی تورکیادان.
تورکیا لە ریزبەندى 149مین وڵاتی جیهاندایە، کە مافی رۆژنامەنووسانى تێیدا پێشێلدەکرێت.
زۆرینەی ئەو رۆژنامەنووسانەى لە زینداندانن نزیکن لە پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە).