86
شەرقولئەوسەت
- پاش هاتنی رۆناڵدۆ خواست لەسەر گواستنەوەی یارییەکانی خولی سعودیە زۆر بووە و لە ئێستادا پەخشی یارییەکان گەیشتووەتە 120 وڵات
- سودانی ئامادەکاریی بۆ گەشتێکی ئەمریکا و کەسایەتییەکی نزیک لە مالیکیش دەکاتە پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق
- وڵاتانی رۆژئاوا سزای سوپای پاسداران دەدەن و ئەوروپییەکانیش دەبنە دوو بەرەوە
سەباح
- دۆلار دابەزیوە و پێشبینیدەکرێت نرخ جێگیر ببێتەوە
- تاوەکو ئێستا نرخی نەوت لە پرۆژەیاسای بودجەی 2023ی عێراقدا جێگیرنەکراوە
- دوورخستنەوەی پەرلەمانتارانی سەربەخۆ لە ئەندامێتیی لیژنە هەمیشەییەکان مشتومڕی ناوەتەوە
قودسی عەرەبی
- سێ پارتە سەرەکییەکەی هەرێمی کوردستان کۆکن لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لەمساڵدا
- دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتی کوەیت قەیرانە سیاسییەکانی وڵاتەکە قوڵتر دەکاتەوە
- خانمە پەرستارێکی سعودی پێنج ساڵ زیندانی دەکرێت “بە تۆمەتی ئازاردانی منداڵی تازەلەدایکبوو”
عەرەب
- گۆڕینی پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لە ژێر فشاری ئەو هێزانەدا بووە کە لایەنگری ئێرانن
- پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق دوورنەخراوەتەوە، بەڵکو خۆی دەستی لەکارکێشاوەتەوە
- لە هەرێمی کوردستان دەستپێشخەریی تازە لە ئارادایە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکیی نێوان پارتە دەسەڵاتدارەکان