38
ئارمان میللی
- دانوستانەکانی پرسی ئەتۆمی ئێران بەردەوام دەبن
- داوا دەکرێت بۆ پاکبوونەوەی کەشوهەوای تاران دەوامی فەرمی رابگیرێت
- سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری: کار بۆ ئازادکردنى دەستگیرکراوانى ئەم دواییە دەکەین
ئافتاب
- سنوردارکردنی ئینتەرنێت بووەتە هۆی زۆربوونی کۆچبەری لە ئێران
- سەرۆکی ناوەندی میللی هەرێمی و قەیرانەکان: بارانەکانی ئەمساڵ سوودێکیان بۆ وشکەساڵی نییە
- لێکۆلینەوەیەک: خواردنی رۆژی سێوێک ریخوڵەکان بە شێوەیەکی بەرچاو چالاک دەکات
ئێعتێماد
- ئێران 17مین وڵاتی جیهانە لە رووی پیسبوونی کەشەوهەواوە
- گروپی ڤاگنەری روسی جێی خۆی لە لیبیا، مالی و بورکینافاسۆ بەهێز کردووە
- ئێران دەیەوێت هاتوچۆی کەشتیەکانی ئەوروپا لە تەنگەی هۆرمز سنوردار بکات
ئیتلاعات
- سەرۆکی بانکی ناوەندی ئێران: پارە بلوککراوەکانی ئێران لە عێراق، چین، ئیمارات و قەتەر ئازادکران
- یەکێتی ئەوروپا 18 کەسایەتی و 19 ناوەند و رێکخراوی ئێران خستە لیستی گەمارۆکانییەوە
- ئەمساڵ خراپترین ساڵی ئێران بووە لە رووی نەبوونی دەرمانەوە