45
یو ئێس ئەی تودەی
- لە یادی پەنجا ساڵەی دەرچوونی یاسای لەباربردن لە ئەمریکا، ژمارەیەک خۆپیشاندەر داوای دووبارە خستنەوەکاری یاساکە دەکەن دوای ئەوەی ساڵی رابردوو راگیرا
- دوای دۆزینەوەی بەڵگەنامە نهێنییەکانی لای بایدن، رەخنەگرانی ئەمریکا دەڵێن کۆشکی سپی بەوشێوەیە شەفاف نییە کە بانگەشەی بۆ دەکرد
- لە ئەمریکا دەرمان و نەشتەرگەریی دابەزاندنی کێش بۆ منداڵان دەخرێتە ژێر تاقیکردنەوە
گەڵف نیوز
- عومرەکارانی سعودیە دەتوانن سود لە بیمەی تەندروستی بە بەهای 100 هەزار ریاڵی سعودی وەربگرن لە کاتی مانەوەیان لەو وڵاتەدا
- پۆڵەندا داوای تانکی زیاتر دەکات بۆ ئۆکراین، بۆ ئەم مەبەستەش داوا لە ئەڵمانیا دەکات
- سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، پاڵپشتی لە دوای بەئەندامبوونی سوید لە ناتۆ ناکەین
ساوس چاینە مۆرنینگ پۆوست
- چین دوای تەواوبوونی ئاهەنگەکانی سەریساڵی وڵاتەکەی رێکارەکانی کۆرۆنا لەوەش سوکتر دەکات کە ئێستا هەیە
- بەگوێرەى راپرسییەک لە کۆتایی ئەم مانگەدا لەسەدا 90ی دانیشتووانی پەکینی پایتەختی چین توشی کۆرۆنا دەبن
- پنتاگۆن ئامادەکاری دەکات بۆ سەردانی کیڤن مەکارتی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ تایوان
یابان تایمز
- سەرۆکوەزیرانی یابان داوای زیادکرنی چاودێری منداڵان دەکات دوای ئەوەی دەرکەوت رێژەی لەدایکبوون لەو وڵاتەدا رووی لە کەمییە
- یابان روبەڕوی بەفربارینێکی زۆر دەبێتەوە بەشێوەیەک لە 10 ساڵدا جارێک روودەدات
- ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە تۆکیۆ بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە