34
حوڕییەت
- میترۆی خێرای فڕۆکەخانەی ئەستەنبوڵ کرایەوە کە رۆژانە دەتوانێت 800 هەزار کەس بگوازێتەوە
- تورکیا کەشتییەکی دیکەی بۆ دۆزینەوەی غازی سروشتی رەوانەی دەریای رەش کرد
- پێدەچێت ئەردۆغان لە 10ی ئازاردا وادەیەکی دیکە بۆ هەڵبژاردنەکان دیاری بکات
سەباح
- ساڵی رابردوو ملیۆنێک و 70 هەزار گەشتیار سەردانی شاری ئامەدیان کردووە
- 40٪ی فەرمانبەرانی تورکیا کە درەنگوەخت دامەزراون، روبەڕوی گرفت دەبنەوە لە وادەی خانەنشینبوونیاندا
- 90 هەزار مزگەوتی تورکیا سوتاندنی قورئانیان “شەرمەزار” دەکرێت
سوزجو
- بڕیارە ئۆپۆزسیۆن لە 26ی ئەم مانگەدا بۆ دیاریکردنی کاندیدی هاوبەش کۆببێتەوە
- سەرۆکی جەهەپە: ئێمە خۆمان بە کاندیدکردن و کاندیدنەکردنی ئەردۆغانەوە نابەستینەوە
- فرۆشگاکانی تورکیا تابلۆی رووسی هەڵدەواسن بەهۆی ئەوەی هاوڵاتییەکی زۆری روسی و ئۆکراینی هاتوونەتە وڵاتەکەیان
ئاکشام
- لە ناوچەی لیجەی ئامەد سوپای تورکیا بە بەشداری 645 سەرباز دەستی بە ئۆپراسیۆن کرد
- داوا دەکرێت سنورێک بۆ خوێندنگا تایبەتەکان دابنرێت کە نرخی خوێندنیان “زۆر” بەرزکردووەتەوە
- ئەمساڵ زۆرترین یەکەی نیشتەجێبوون لە ناوچەی ئەلانیای ئەنتاڵیا فروشراون