32
شەرقولئەوسەت
- مالیکی هۆشداریی دەداتە سودانی کە کابینەکەی لە رێگەی قەیرانی دۆلارەوە بە ئامانج گیراوە
- ئازادکردنی دزی سەدە بە کەفالەت عێراقییەکانی توڕە کردووە
- ئێران هەڕەشەی کشانەوە لە رێککەوتننامەی “قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی” دەکات ئەگەر پاسداران بە “تیرۆریست” بناسێنرێت
سەباح
- پێشبینیدەکرێت هەفتەی داهاتوو پرۆژەیاسای بودجە رەوانەی پەرلەمانی عێراق بکرێت
- پەرلەمانی عێراق شکستدەهێنێت لە ئەنجامدانی کۆبونەوەیەک لەبارەی “قەیرانی دۆلار”
- وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان: یەدەگی ئاوی عێراق هێشتا زۆرکەمە و لە ئاستێکی نزمدایە
قودسی عەرەبی
- ناکۆکیی شیعە- شیعە قوڵتردەبێتەوە و فشارەکان بۆ سەر سەرۆکوەزیرانی عێراق زیاتر دەبن
- عێراقییەکان ئامادەکاریی بۆ خۆپیشاندانی “گەورە” دەکەن دژی دابەزینی بەهای دینار
- ئێران چەقیوە: هەم دەسەڵاتدارانی ئێران و هەم خۆپیشاندەرانیش شکستیان هێناوە لە سەپاندنی ئیرادەی خۆیاندا
عەرەب
- سودان بەهۆی بەروبوومە کشتوکاڵییەکانیەوە دەبێتە گۆرەپانێکی تازە بۆ کێبڕکێ نێوان تورکیا و وڵاتانی عەرەبی
- موقتەدا سەدر دیداری لەگەڵ یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق بە دەرفەت دەزانێت و سێ جار دەستەواژەی “کەنداوی عەرەبی” دوبارە دەکاتەوە
- لوبنانییەکان سەرباری داڕمانی ئابوری، ترسیان لە تێکچوونی دۆخی ئەمنیش هەیە